ئەندامێكی لیژنەی دارایی: حكومەتی هەرێم لەتوانایدا هەیە بە بێ بەغدا مووچەی فەرمانبەران دابین بكات

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات ئەو داهاتەی حكومەتی هەرێم مانگانە دەستی دەكەوێت زیاد لە یەك ملیۆن دۆلارە و بە زیادەوە بەشی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دەكات، بەڵام حكومەتی هەرێم ناردنی 200 ملیار دینارەكەی بەغدای كردووەتە بیانوو بۆ ئەوەی مووچە لەكاتی خۆیدا دابەشنەكات.
د. شێركۆ جەودەت، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابووریی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: داهاتی مانگانەی حكومەتی هەرێم بە فرۆشتنی نەوت و داهخاتی ناوخۆ و دەروازە سنورییەكان زیاد لە یەك ملیۆن دۆلار تێدەپەڕێنێت، ئەوەش بڕێكی زۆر زیادە لە پێداویستی مووچەی فەرمانبەران و تەنانەت جێبەجێكردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانیش بە بێ ئەوەی بەغدا پارەی بۆ بنێرێت، بەڵام حكومەتی هەرێم ناردنی 200 ملیار دینارەكەی بە غدای كردووەتە بیانوو بۆ ئەوەی لەكاتی خۆیدا مووچە دابەشنەكات و فەرمانبەران لە چاوەڕانیدا بهێڵێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی لە حومەتی هەرێم بانگەشەی بۆ دەكرێت گوایە شەفافیەت لەداهات هەیە، هیچی وانییە چونكە تا ئێستاش وەك پێویست نەتواندراوە كار بە یاسای چاكسازی بكرێت و زۆرێك بندیوار و دوومووچەكان هێشتا مووچەكانیان نەبڕاوە بۆیە ئەگەر شەفافیەت لەداهات و خەرجییەكان چاكنەكرێن و پرۆژەیاسی بودجە ڕەوانەی پەرلەمان نەكرێت دۆخەكە بەرەو باشی ناڕوات.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ماوەی حەوت ساڵە پرۆژە یاسای بودجە ڕەوانەی پەرلەمان نەكراوە ئەمە وایكردووە كە دیوانی چاودێری دارایی و دەستەی دەستپاكی و ئەندامانی پەرلەمانیش نەتوانن وەك پێویست بە ئەركی چاودێریكردنی خۆیان هەستن و بە جۆرێك لە جۆرەكان پەرلەمانی كوردستان بێڕۆڵكراوە.
بانکی ناوەندی: یەدەگی دراو گەیشتووەتەوە 80 ملیار دۆلار و هێنانی دۆلاری کاش ئاسایی بووەتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









