سیروان محەمەد” بازرگانان دەروازەکانی هەرێم جێدەهێڵن و روو دەکەنە باشوور”

سیروان محەمەد
SNN
ئەمڕۆ دووشەممە، سیروان محەمەد سەرۆکی ژوری بازرگانی سلێمانی مهترسیهكى گهوره ئاشكرادهكات و ڕایدهگهیهنێت: “بازرگانان دهروازهكانى ههرێم جێدههێڵن و حكومهتى ههرێمیشمان لهو مهترسیه ئاگاداركردۆتهوه”.
سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی ئاشكرایدهكات، پرۆسەی بازرگانی لەهەرێم و بەتایبەت لەسلێمانی سست و لاوازبووە، چونکە زۆربەی بازرگانەکان دەروازە سنووریەکانی هەرێمیان جێهێشتوە و ڕوویان لەدەروازە سنووریەکانی عێراق کردووە.
سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی بۆ دەنگی ئەمریکا هۆكارى ئهو مهترسیهى ڕونكردۆتهوهو وتی”سستبونی پرۆسەی بازرگانی پەیوەندی بەکارئاسانیکردنی عێراقەوە هەیە لەدەروازە سنووریەکان بۆ بازرگانەکان، بازرگانی لە دەروازەکانی هەرێم تێچوی زیاترە، بۆیە بازرگانەکان ڕوو لەدەروازەکانی عێراق دەکەن”.
دهشڵێت:”ڕۆیشتنی بازرگانەکان زیاتر کاریگەری لەسەر جوڵەی بازرگانی لە دەروازەی پەروێزخان هەبووە، بەڵام کەم تا زۆر کاریگەری لەسەر دەروازەی باشماخیش بەجێهێشتووە”.
ئاشکراشیدهكات، حکومەتی هەرێمیان لەمەترسیەکانی ڕۆیشتنی بازرگانان بۆ دەروازەکانی عێراق ئاگادارکردوەتەوە و داوایانکردوە گفتوگۆ لەگەڵ عێراق بکرێت، تا ڕسوماتەکان هەموی وەک یەک بێت و لێرەش کارئاسانی بۆ بازرگانەکان بکرێت”.
لهكۆتاییشدا دهڵێت:”ڕۆیشتنی بازرگانەکان لە هەرێمەوە بۆ دەروازەکانی عێراق کاریگەری لەسەر جوڵەی بازرگانی و هەلی کار هەبووە، چونکە لەدەروازەکاندا خەڵکێکی زۆر کرێکاریی و بازرگانی و شۆفێریی دەکەن، بۆیە هاووڵاتی و حکومەتیش زەرەرمەندبون”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








