
كێڵگهیهكى په‌له‌وه‌رى له هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
به‌هۆی زۆری به‌رهه‌م و كه‌می خواست له‌سه‌ری، نرخی مریشك له بازاڕه‌كاندا دابه‌زی و سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانیش ده‌ڵێت، دابه‌زینی نرخی مریشك زیانی به خاوه‌ن كێڵگه‌كان گه‌یاندووه، ئێسته نرخی یه‌ك كیلۆ مریشك له‌سه‌ر خاوه‌ن كێڵگه‌كان نزیكه‌ی سێ هه‌زار دینار ده‌كه‌وێت.
ژووری بازرگانی سلێمانی بڵاويکردەوە، نازم جاف سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان رايگەياندووە: ئه‌مڕۆ نرخی یه‌ك كیلۆ مریشك له كێڵگه‌كانه‌وه به دوو هه‌زار و 500 دینار ده‌رچووه بۆ بازاڕ، هۆكاری دابه‌زینی نرخی مریشك په‌یوه‌سته به زۆری به‌رهه‌م و كه‌می خواست له‌سه‌ر مریشك.
روونیشیكرده‌وه: به‌هۆی ئه‌وه‌ی له رابردوو نرخی عه‌له‌ف و جوچك و هه‌ندێ شتی تر گرانكرا، ئێسته نرخی یه‌ك كیلۆ مریشك تا پێده‌گات و ده‌خرێته بازاڕه‌وه دوو هه‌زار و 800 تا سێ هه‌زار دینار له‌سه‌ر خاوه‌ن كێڵگه‌كان ده‌كه‌وێت، بۆیه زیانمه‌ند ده‌بن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: “ئێسته زیاتر له %20ی خاوه‌ن كێڵگه‌كان جوچكیان داخڵ نه‌كردووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی زیانی زۆر ده‌كه‌ن و نرخه‌كه‌ی له بازاڕدا زۆر دابه‌زیووه، له كاتێكدا پێشتر نرخی یه‌ك كیلۆ مریشك له‌سه خاوه‌ن كێڵگه‌كان دوو هه‌زار و 100 دینار ده‌كه‌وت”.
لای خۆیه‌وه یاسین حاجی مریشكفرۆش، راگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێسته نرخی مریشك له ناوخۆ زۆر گران نییه، رێگه به خاوه‌ن كێڵگه‌كان ده‌درێت مریشك بۆ شاره‌كانی خوار و ناوه‌ڕاستی عێراق بنێرن.
روونیشی كرده‌وه كه دابه‌زینی نرخی میشك پێوه‌سته به‌وه‌ی كه خاوه‌ن كێڵگه‌كان هه‌موو پێكه‌وه جوچكیان داخڵ كردووه و پێكه‌وه به‌رهه‌مییان خستووه‌ته بازاڕه‌وه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات به‌رهه‌م زۆر بێت و خواست كه‌متر بێت.
له هه‌رێمی كوردستان به پله‌ی یه‌كه‌م گۆشتی مریشك له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه به‌كار ده‌هێنرێت، به‌ڵام یه‌كێكی تر له هۆكاره‌كانی دابه‌زینی نرخی مریشك، بوونی ماسییه كه ئێسته راوكردن ئاساییه و نرخی كیلۆیه‌كی به سێ هه‌زار و 500 تا چوار هه‌زار دیناره.
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاری‌کرا
3كاتژمێر لهمهوپێشنرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
14كاتژمێر لهمهوپێشبەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاری‌کرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
12كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاری‌کرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









