ئازەربايجان و ئەرمينيا لەسەر دياريکردنی سنوورەکانيان رێککەوتن
SNN
سەرۆکی رووسیا و ئازەربایجان و سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا، لە شاری سوچیی رووسیا کۆبوونەوە و پوتين دوو لايەنەکەی رازيکرد بە رێککەوتن لەسەر پرسی دياريکردنی سنوورەکانی نێوان.
دوێنێ هەينی، هەريەک لە ڤلادمير پوتين سەرۆکی رووسيا و ئيلهام عاليڤ سەرۆککۆماری ئازەربايجان، نيکۆل پاشينيان سەرۆککوەزيرانی ئەرمينيا لە سوچی کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا پوتین ئەوەی ئاشکرا کرد: لە دوای گەیشتنە رێککەوتن لەسەر پرسی ناوچەی قەرەباغ، بەرەوپێشچوونی گرنگ هاتووەتە ئاراوە بەڵام هەندێک کێشە تا ئێستاش بەردەوامن.
وتیشی: “لەسەر سنووری نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا کۆمەڵێک رووداوی دڵتەزێن روویاندا، کەسانێک بریندار بوون و گیانیان لەدەستدا، ئەمە بابەتێکە کە پێویستە سەرنجی بخەینەسەر”.
سەرۆکی رووسیا باسی لەوەش کرد: ئەو کۆمسیۆنەی لەلایەن یاریدەدەرانی سەرۆکوەزیرانی رووسیا، ئازەربایجان و ئەرمینیاوە سەرۆکایەتی دەکرێن گەیشتوونەتە ئاستێکی باش، چەندین سەدە پێکەوە یەک دەوڵەت بووین و مێژوویەکی زۆر دێرینمان هەیە کە نامانەوێت لەناوبچێت، هەردوولاش خواستیان هەیە بۆ ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکان”.
لای خۆشییەوە ئیلهام عەلییەڤ سەرۆککۆماری ئازەربایجان، بە ستایشەوە باسی رۆڵی رووسیای لە پرسی ناوچەی قەرەباغ کرد و رایگەیاند: “ئازەربایجان لە ماوەی یەک ساڵی دوای کۆتاییهاتنی شەڕدا هەم شوێنەوارەکانی جەنگی سڕییەوە و هەم هەڵوێستی خۆی بۆ کردنەوەی رێگای هاتووچۆ نیشاندا، لە ئێستاشدا نزیکەی تەواوی بەندەکانی ئەو رێککەوتننامە سێقۆڵییە جێبەجێ کراون کە لە 20ی تشرینی دووەمی 2020دا واژۆ کراون، لەم بوارەشدا پشتیوانی و راوێژکارییەکانی رووسیا بەرز دەنرخێنین”.
لە میانەی کۆبوونەوەکەدا نیکۆل پاشینیان سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا، بانگەشەی ئەوەی کرد: ئازەربایجان چووەتە ناو خاکی ئەرمینیا و رایگەیاند: “دۆخەکە لە قەرەباغ بەوشێوەیە سەقامگیر نییە کە ئارەزوو دەکرێت، لە 12ی ئایارەوە تا ئێستا گرژی لەسەر سنووری ئازەربایجان- ئەرمینیا هەیە”.
پاشینیان، باسی لەوەش کرد: کە وڵاتەکەی پشتیوانی لە دیاریکردنی هێڵی سنوور دەکات و وتیشی: “ئەرمینیا چەندین جار ئامادەیی خۆی بۆ دیاری کردنی سنوور دووپات کردوەتەوە، هەروەها پرسی کردنەوەی رێگاکان و چالاک کردنەوەی پەیوەندییە ئابوورییەکانیش بۆ ئێمە زۆر گرنگن و لە نزیکەوە گرنگی بە چارەسەر کردنی ئەم کێشانە دەدەین”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









