کاروانێکی ديکەی کۆچبەران لە بيلاروسياوە دەگەڕێنەوە

SNN
بڕيارە ئەمڕۆ سێشەممە، ژمارەيەکی ديکەی کۆچبەران لەلايەن وەزارەتی دەرەوەی عێراقەوە لە وڵاتی بيلاروسياوە بگەڕێندرێنەوە.
عەلی عەباس جیھانگیر وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ھێڵی ئاسمانی عێراقی دوایین گەشت بۆ گەڕاندنەوەی کۆچبەرانی سەر سنووری بێلاروس و پۆڵەندا ڕێکدەخات، تەواوی تێچووی گەڕانەوەی ئەو کۆچبەرانەش لەسەر حکومەتی عێراقە.
هاوکات، ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رايگەياند: ” ژمارەی ئەو کەسانەی لەسەر داوای خۆیان لە بێلاروسەوە گەڕاونەتەوە گەیشتووەتە ھەزار و 894 کۆچبەر، گەشتەکانیش بۆ گەڕانەوەی کۆچبەرەکانی تر بەردەوامە.
وتیشی، کۆی ئەو کەسانەی تا ئێستا خوازیارن بگەڕێنەوە بۆ عێراق گەیشتووەتە زیاتر لە سێ هەزار کۆچبەری عێراقی چاوەڕوانیش دەکرێت ژمارەکە زۆر زیاتر ببێت.
هەواڵی زیاتر
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









