
SNN
پاپا فرانسیس ئەمڕۆ سەردانی کەمپی پەنابەرانی مۆریا-ی کرد لە دوورگەی لێسبۆس-ی سەر بە یۆنان، لەوێوە داوای لە وڵاتانی ئەوروپا کرد کۆچبەران بگرنە خۆیان.
پاپا فرانسیس کۆچبەرەکانی ئەو کەمپەی بەسەرکردەوە و نیگەرانی نیشاندا لە “پشتگوێخستنی کۆچبەران”، هاوکات پێی راگەیاندن: “من لێرەم تا بڕوانمە چاوەکانتان کە پڕە لە ترس و ئومێد، ئەو چاوانەی کە توندوتیژی و برسێتی بینیووە و ماوەیەکی زۆر پڕگریانبووە”.
لە درێژەی قسەکانیدا پاپا فرانسیس رەخنەی لەو وڵاتانە گرت کە پرسی کۆچبەران بە سیاسی دەکەن و وەکو کارتی فشار بەکاری دەهێنن، وتیشی: “دەبێت دژی ئەو هۆکارانە بوەستینەوە کە دەبنە هۆی کۆچی کۆچبەران، نەک ئەوەی دژی کۆچبەران بین کە خۆیان بوونەتە قوربانی و لە پروپاگەندەی سیاسیدا بەکاردەهێندرێن”.
پاپا فرانسیس رەخنەی لە وڵاتانی ئەوروپاش گرت و رایگەیاند: “ئەوروپا پرسی کۆچبەران بە چارەسەرنەکراوی دەهێڵێتەوە و دووچاری نەتەوەپەرستی و بەرژەوەندخوازی دەبێت لەبری ئەوەی هاوسۆزی بەرامبەر کۆچبەران هەبێت، هەندێکجار ئەوروپا لاواز و ناهاوکار دەردەکەوێت”.
ئەمە پێنجەمین سەردانی پاپا فرانسیسە بۆ لای کۆچبەرانی قوبرس و یۆنان.
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
ئهیلول 8, 2026
هەواڵی زیاتر
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









