
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغدا ئاشكرایكرد: چەند ڕۆژێكە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نوسراوی ڕەزامەندی ناردنی 200 ملیاردیناری بەشێوەی سولفە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی كردووە دەبوو دوێنێ وەزارەتی داایی عێراق ئەو پارەیەی بخستایەتە سەر ژمارە سابی بانكی هەرێم بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی رێكارەكانەوە ئەو پرۆسەیە كەوتووەتە ڕۆژی یەكشەممە یان دوو شەممەی داهاتوو.
فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێم لە بەغدا بە SNNی ڕاگەیاند: هاوشێوەی جارەكانی پێشوو كاتیك ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم نوسراوی ڕەزامەندی ناردنی 200 ملیار دینار ئاراستەی وەزارەتی دارایی دەكرێت، بەهۆی ئەنجامدانی چەند ڕێكارێكی یاسایی و كارگێڕی پێویستی بە هەفتەیەك دەبێت بۆ ئەوەی ئەو پارەیە بخرێتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم.
ئاماژەی بەوەشكرد: ماوەی چەند ڕۆژێكە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نوسراوەكەی ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق كردووە، هەرچەندە دەبوو دوێنێ پێنج شەممە ئەو پارەیە بخرایەتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی ڕێكارەكانەوە ئەو پرۆسەیە دەكەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بە دیاریكراوی ڕۆژی یەك شەممە یان دووشەممە 200 ملیار دینارەكە دەخرێتە سەر ژمارەحسابی بانكی هەرێم.
بەرپرسێكی باڵاش لە وەزارەتی دارایی ئەوەی بۆ SNNڕوونكردەوە بە گەیشتنی 200 ملیاردینارەكەی هەرێم پرۆسەی دابەشكردنی مووچە خێرا دەكرێت و تاكۆتایی هەفتەی داهاتوو پرۆسەی دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەكان كۆتایی دێت.
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








