نوێترین زانیاری لەبارەی دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر بەدینار

0
473

SNN-عەلی حەمە سەعید

ماوەی چەند ڕۆژێكە بابەتی دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بووەتە بابەتی گەرمی دەزگا ڕاگەیاندنەكان و سۆشیال میدیا، گوایە لەدوای دەستبەكار بوونی كابینەی نوێی حكومەت نرخی 100 دۆلار بۆ نزیكەی 120 هەزار دادەبەزێت، ئەندامی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراقیش جەخت لەوەدەكات زۆر ئەستەمە جارێكی دیكە دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزێت و هۆكارەكەشی دەخاتەڕوو.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: لەئێستادا نیەتێك نییە لەلای حكومەتی عێراقی بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر بەدینار، هاوكات بانكی ناوەندی عێراقیش وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی داوەتەوە كە باس لە دابەزاندنی نرخی 100 دۆلار دەكەن بۆ نزیكەی 120 هەزار دینار، هاوكات لەحاڵەتی پێكهێنانی كابینەی نوێش بە ڕابەرایەتی سەدرییەكان بە هەمان شێوە ناتوانن دەستكاری نرخی دینار و دۆلار بكەن چونكە چەندین لێكەوتەی ئابووری بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، دابەزاندنی نرخی دۆلار بە بەرامبەر بە دینار بەتەنها لەدەستەڵاتی حكومەتی عێراقی و بانكی ناوەندی عێراقیشدا نییە، بەڵكوو سندوقی نەقدی نێودەوڵەتیش مەرجی بەسەر عێراقەوە داناوە كە دەبێت نرخی دۆلار بەرزبكاتەوە دەبێت ڕەزامەندی ئەویشی لەسەر بێت جارێكی دیكە نرخەكە دابەزێنێتەوە، ئەوە سەرەڕای ئەوەی نرخی نەوت جێگیر نییە و لەگەڵ ئەوەشدا لە بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بەدینار حكومەت قازانێكی زۆری كردووە و زۆر قەیرانی تێپەڕاندوو ئامادەنییە جارێكی دیكە زیان بەخۆی بگەیەنێتەوە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێلراق جەختی لەوەشكرد، لە ئێستادا نەختینەی دۆلار لە بانكی ناوەندی عێراق گەیشتووەتە 64 ملیار دۆلار لەكاتێكدا پێشتر عێراق تەنها خاوەنی نزیكەی 50 ملیار دۆلاری نەختینە بوو، ئەمە سودێكی زۆری بۆ حكومەت هەبوو، بۆیە بیانووی حكومەتی عێراق ئەوەیە كە ئەگەر نرخی دۆلار دابەزێنێت ئەوا هەناردەی كەمدەبێتەوە زیان بە بەرهەمی ناوخۆیی دەگات ئەوەش لەوەوە سەرچاوەی گرتووە كە لە %90 داهاتی عێراق لەنەوتەوە سەرچاوەی گرتووە و بە دۆلار دەیفرۆشێت و دەیكاتەوە بە دینار، بۆیە ئەمساڵ عێراق هیچ جۆرە كورتهێنانێكی نەبووە و بەڵكوو بەزیادیشەوە نەختینەی زیادیكردووە ئامادەش نییە جارێكی دیكە گرفت بۆ خۆی دروست بكاتەوە بۆیە ئەوەی دەوترێت تەنها قسەی ناو سۆشیال میدیایە و هیچ شتێكی فەرمی نییە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this