حكومەت پارە بۆ تەواوكردنی پرۆژەیەكی ستراتیژی گەرمیان تەرخان ناكات

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی ناوبەناو حكومەتی هەرێم بڕی پارەی پێویست بۆ پرۆژەكانی ڕێگاوبان لە سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆك تەرخاندەكات و بە بێ گرفت پرۆژەكان بەكۆتا دەگەن، بەڵام ماوەی چوارساڵە كاركردن لە پرۆژەی ڕێگای دووسایدی كەلار دەربەندیخان بەردەوامە و تائێستاش تەنها لە %55ی كارەكانی تەواو بووە، بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی گەریمانیش ئاماژە بەوەدەكات گرفتی سەرەكیمان تەرخاننەكردنی پارەیە بۆ تەواوكردنی پرۆژەكە.
عەدنان خەلیل، بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی گەرمیان بە SNNی ڕاگەیاند: پرۆژەی رێگای دووسایدكردنی رێگای كەلار لە بەرواری 19/12/2017 دەستمان بەكاركردن لە پرۆژەكەكردووە تا ئەمڕۆ تەنها لە %55 ی كارەكانی تەواو بووە گرفتی سەرەكی لەپرۆژەكەشدا تەرخاننەكردنی پارەیە لەساڵانی ڕابردوو بەتایبەت 2018 تا 2020 بەبیانووی قەیرانی دارایی و بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا هیچ بڕە بودجەیەكمان بۆتەرخانەكراوە، هاوكات لەمساڵیشدا ئێمە داوای 70 ملیار دینارمانكرد بەڵام حكومەت ڕەزامەندی تەنها 10 ملیار دیناری دەربڕیوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەلای ئێمەوە یەكێكە لە پرۆژەگرنگەكان ئەم قۆناغی دووەمەش 41 كیلۆمەترە و نزیكەی 45 پردی تێدەكەوێت هاوكات درێژترین پردیش لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراقیش دەكەوێت ناو ئەوپرۆژەیەوە ئێمە پلانمان دانابوو كە نزیكەی 650 ئامێر ڕۆژانە كاربكەن، بەڵام بەهۆی نەبوونی پارەوە هیچ كات نەمانتوانیوە تەنانەت 150 ئامێریش كاربكەن.
بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو، تائێستاش بەڵێندەری پرۆژەكە ئەو 10 ملیاردینارەشی وەرنەگرتووە كە بڕیاربوو بۆی خەرجبكرێت، بە بیانووی ئەوەی كە نەختینە لە بانقەكاندا نییە و تەنها بڕی هەشت ملیار دینار خەرجكراوە، بۆیە گرفتی سەرەكی پرۆژەكە خەرجنەكردنی پارەیە لەكاتی خۆیدابۆیە ئەگەر پارەمان بۆتەرخانبكرێت ئەوا دەتوانین لەماوەی ساڵێك و شەش مانگی داهاتوو پرۆژەكە تەواو بكەین.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








