
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسیكی باڵای وەزارەتی دارای رايگەياند: بەهۆی ئەوەی لە 25ی مانگەوە پشووی سەری ساڵ دەستپێدەكات، بۆیە دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 دەكەوێتە دوای پشووەكان و لە 2/1/2022 مووچەی مانگی 12 دەستپێدەكات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی بە SNNی ڕاگەیاند: وەزارەتی دارایی بڕی پارەی پێویستی بۆ تەواوكردنی مووچەی مانگی 11 لەبەردەستدایە و ئەمڕۆ كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 11 دێت و ئەو داهاتەشی كۆدەكرێتەوە دەخرێتە سەر ئەو 200 ملیار دینارەی كە لەبەغداوە گەیشتووە بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 12.
ئاماژەی بەوەشكرد: مووچەی مانگی 12 بە بێ لێبڕین دابەشدەكرێت، هاوكات بەهۆی ئەوەی ڕۆژی 25ی مانگ یەكەم ڕۆژی پشووی سەری ساڵ دەبێت و تا 1/1/2022 پشووەكە بەردەوامی دەبێت بۆیە دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 لە ڕۆژی 2/1/2022 دەستپێدەكات و یەكەم وەزارەتیش كە مووچە وەردەگرێت وەزارەتی تەندروستی دەبێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو: جارێ دیار نییە ئاخۆ لە ساڵی نوێ بەغدا بەردەوام دەبێت لە ناردنی 200 ملیار دینارەكە یاخود نا، بەڵام بەگوێرەی هەموو یاسا و ڕێساكان دەبێت ناردنی ئەو پارەیە بەردەوامی هەبێت تا ئەوكاتەی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2022 پەسەند دەكرێت یاخود كابینەی نوێی حكومەتی عێراق پیكبهێندرێت و جارێكی دیكە هەولیر و بەغدا ڕێككەوتن بكەنەوە.
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
6كاتژمێر لهمهوپێشسیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
ئهیلول 7, 2026
هەواڵی زیاتر
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









