ئەمساڵ زۆرترین مۆڵەتی هاوردەكردنی كاڵا بە مەرزی حاجی ئۆمەران دراوە و كەمترینیش بە باشماخ

0
424

SNN-عەلی حەمەسەعید

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات لەماوەی 12 مانگی ڕابردووی ئەمساڵەوە چوارهەزار و 874 مۆڵەتی بازرگانی دراوە بەكۆمپانیاكان بۆ هێنانی كاڵا لە دەروازە سنوورییەكانەوە كە زۆرترین مۆڵەتیشیان لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە بووە، و مەرزی باشماخیش كەمترین مۆڵەت دراوە هاوكات بە بەراورد بە ساڵی ڕابردووش قەبارەی بازرگانی هەرێم لەگەڵ دەرەوە بە ڕێژەی لە %15 زیادیكردووە.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: كاری بازرگانی لە دەروازە سنووریەكانی هەرێم بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیادیكردووە، بەجۆرێك لە 1/1/2021 تا بەرواری 15/12/2021 بەڕ‌ێوبەرایەتی بازرگانی هەرێم چوار هەزار و 874 مۆڵەتی بازرگانیمان بەكۆمپانیا بازرگانیەكان داوە لەو ژمارەیەش سێ‌ هەزار و 304 مۆڵەتیان بۆ هێنانی كاڵا بووە لەدەروازەی ئیبراهیم خەلیل هەورەها چوارهەزار و 455 مۆڵەتیشان بۆ هێنانی كاڵا بووە لەدەروازەی حاجی ئۆمەران، هاوكات 341 مۆڵەتیشیان لەدەروازەی باشماخ و 361 مۆڵەتیش بۆ هێنانی كاڵا لەدەروازەی پەروێزخانەوە بووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەرلە ماوەی ئەمساڵدا 294 مۆڵەتیش لە فرۆكەخانەی هەولێر و هەروەها 119 مۆڵەتیش لە فڕۆكەخانەی سلێمانییەوە دراوە بە كۆمپانیاكان بۆهاوردەكردنی كاڵا، بۆیە بەبەراورد بەساڵی رابردوو كاری بازرگانی لەهەرێم زیادی كردووە بەجۆرێك ساڵی ڕابردوو چوارهەزار و 374 مۆڵەتی بازرگانیمان داوە بە كۆمپانیاكان بەڵام ئەمساڵ 500 مۆڵەتی بازرگانی زیاترمانداوە لەمساڵیشدا زۆرترین كاڵا كە هێنراوەتە هەرێمی كوردستان خۆراكە بەهەموو جۆرەكانیەوە، پاشان كەرەستەی بیناسازی و دەرمان و پێداویستی كشتوكاڵی و چەند پێداویستیەكی دیكە.

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بەشێوەیەكی گشتی قەبارەی بازرگانی لەهەرێمی كوردستان بەبەراورد بەساڵی ڕابردوو بەڕ‌ێژەی 15% زیادی كردووەو تاڕادەیەك بارودۆخی بازرگانی لە ئاستێكی باشدایە، بەڵام هێشتا زیاتر پێویستمان بەخۆ ڕ‌ێكخستنەوەو ئیدارەدان هەیە، بەتایبەت سوودوەگرتن لەسیستەمی سەردەیانەی تەكنۆلۆژیا لەبواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و كۆتایی هێنان بە ڕێكارە كۆنەكان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this