شاسوار عەبدولواحید دوو ملیار دینار پارەی كارەبای لایە و بە بڕیاری دادگاش نایگەڕێنێتەوە

تاوەری کارەبا
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرەڕای ئەوەی دادگا بڕیاریداوە كە پرۆژەی چاڤیلاند كە خاوەندارییەكەی بۆ ( شاسوار عەبدولواحید) سەرۆكی جوڵانەوەی نەوێ دەگەڕێتەوە بڕی دوو ملیار دینار قەرزی كارەبا بۆ حكومەت بگەڕێنێتەوە، بەڵام ناوبراو ئامادەنییە ئەو بڕە پارەیە بۆ حكومەت بگەڕێنێتەوە بۆ ئەومەبەستەش بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لەڕێگەی داواكاری گشتییەوە داوادەكەن ئەو پارەیە بگەڕێننەوە بۆ حكومەت.
بەگوێرەی ئەوزانیارییانەی كە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی دەست SNNكەوتوون ئەوەخراوەتەڕوو، دوای ئەوەی سكاڵا لەسەر خاوەنی پرۆژەی چاڤیلاند تۆماركرا كە بڕێكی زۆر پارەی كارەبای لایەو ئامادەنییە بیگەڕێنێتەوە بۆ حكومەت، دواجار دادگای بەرایی سلێمانی بڕیاریدا كە دەبێت پرۆژەی چاڤیلاند كە خاوەندارییەكەی بۆ ( شاسوار عەبدولواحید) سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەگەڕێتەوە بڕی دوو ملیار دینار بگەڕێنێتەوە بۆ حكومەت، بەڵام دوای تێپەڕبوونی چەند مانگێك ناوبراو ئامادە نییە پابەند بێت بەو بڕیارەی دادگای بەرایی سلێمانییەوە.
هەر بە پێی زانیارییەکان، بۆئەوەی ئەو بریارەی دادگا جێبەجێبكرێت و خاوەنی پرۆژەی چاڤیلاند ئەو قەرزی كارەبایەی کە لایەتی بیگەڕێنێتەوە، بەڕیوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانی نوسراوێكی ئاراستەی داواكاری گشتی كردووە بۆئەوەی كاربكەن بۆ گەڕانەوەی بڕی دوو ملیار دینار پارەی كارەبا كە پرۆژەی چاڤیلاند قەرزدارە و خاوەنەكەی ئامادەنیە ئەو پارەیە بگەڕێنیتەوە و بڕیارەكەی دادگاش جێبەجێ ناكات.
لە نوسراوەكەی بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی كە ئاراستەی داواكاری گشتی كردووە جەخت لەوەشكراوەتەوە كە دادگای بەرایی سلێمانی بڕیاریداوە بەوەرگرتنەوەی زۆرە ملێی قەرزی كارەبا لای پرۆژەی چاڤیلاند، بۆیە داوا لە داواكاری گشتی دەكەن رێكاری پێویست بگرنەبەر بۆ وەرگرتنەوەی ئەو بڕە پارەیەی كەلای پرۆژەی چاڤیلاندە.
پابەند نەبوونی شاسوار عەبدولواحید بە جێبەجێكردنی بڕیاری دادگا بۆ گێرانەوەی بری پارەی قەرزی كارەبا لەكاتێكدایە كە ناوبراو بەردەوام و لەرێگەی كەناڵەكەی و چوار پەرلەمانتارەكەیەوە باس لەگرنگی سەروەری یاساو پابەند بوون بە بڕیارەكانی دادگا دەكەنەوە بەڵام بۆخۆیان پێوەی پابەند نابن.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








