
SNN
لە سەروبەندی گرژییەکانی نێوان روسیا و ئۆکرانیا، ئەمڕۆ جارێکی دیکە جۆو بایدن پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادمیر پوتین ئەنجامدا و هۆشداری توندی پێدا لە ئەگەری داگیرکردنی خاکی ئۆکرانیادا.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا کە 50 خولەکی خایاند، بە چڕی باسیان لە گرژییەکانی سنووری ئۆکرانیا کردووە، بایدن بە پوتینی راگەیاندووە کە “دەبێت روسیا گرژییەکانی سنوور کەمبکاتەوە”، پوتینیش لە وەڵامدا وتویەتی “هەڕەشەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی بۆ سەپاندنی سزا بەسەر ڕوسیادا لەوانەیە ببێتە هۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوانیان”.
وتەبێژی کۆشکی سپی جێن ساکی وتی ” سەرۆک بایدن جەختی لەوە کردۆتەوە بەرەوپێشچوون لەم گفتوگۆیانەدا تەنها لە ژینگەیەکدا دەبێت کە تیایدا گرژییەکان کەم بکرێنەوە نەک زیاد بکرێن.”
بەرپرسێکی بەڕێوبەرایەتیەکەی ئەمەریکا وتی ” بایدن دوو ڕێگەی خستۆتەڕوو، یەکێکیان ڕێگەی دیبلۆماسی بووە، ڕێگەکەی دیکە زیاتر سەنگ دەخاتە سەر بەربەست دانان، لەوانەش ئەگەر ڕوسیا خاکی زیاتری ئۆکرانیا داگیربکات ئەوا دەرەنجامی گەورە و مەترسیداری لێدەکەوێتەوە بۆ سەر ڕوسیا.”
لەلایەکی دیکەوە ڕاوێژکاری کرێملن رایگەیاندووە: پەیوەندییە تەلەفونییەکە ” پشتیوانییەکی باش ” بوو بۆ گفتوگۆکانی داهاتوو.
ڕاوێژکاری کاروباری دەرەوەی کرێملن وتی بایدن دووبارە جەختی لە سەپاندنی سزا کردۆتەوە دژی ڕوسیا ئەگەر گرژییەکان زیاد ببن یاخود ڕوسیا ئۆکرانیا داگیربکات، پوتنیش لە وەڵامدا هۆشداریداوە و وتوویەتی ئەگەر ئەمەریکا جوڵەیەکی لەوجۆرە بکات ئەوا لەوانەیە ببێتە هۆی تێکچوونی پەیوەندییەکان.
یوری یوشاکۆڤی ڕاوێژکاری پوتن وتی ” هەڵەیەکی زۆر گەورە دەبێت و دەرەنجامی گەورەی لێدەکەوێتەوە.” وتیشی پوتن بە بایدنی وتووە ڕوسیاش وەکو ئەمەریکا وەڵام دەداتەوە ئەگەر ڕوسیا چەکەکانی لەنزیک سنوورەکانی ئەمەریکا جێگیر بکردایە.
وابڕیارە لە 9 و 10 ی مانگی یەکدا بەرپرسانی ئەمەریکا و ڕوسیا کۆببنەوە، مەبەست لە کۆبوونەوەکەش تاوتوێکردنی داواکارییە ئاسایشیەکانی ڕوسیا دەبێت. دواتریش لە 12 ی مانگدا بەرپرسانی ڕوسیا و هاوپەیمانێتی ناتۆ کۆدەبنەوە. لە 13 ی مانگیشدا کۆنفرانسێکی فراوانتر ئەنجام دەدرێت و هەریەک لە ئەمەریکا و ڕوسیا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا بەشداری تێدا دەکەن.
جێی ئاماژەیە ڕوسیا داوایکردووە هاوپەیمانێتی ناتۆ گرەنتیەکی یاسایی بداتێ لەسەر ئەوەی بەرەو ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا پەرەنەسەنێت، هەروەها داوایکردووە ناتۆ چالاکییە سەربازییەکانی لە وڵاتانی نزیک لە ڕوسیا ڕابگرێت، بەتایبەتی لە ئۆکرانیا.
هەردوولا پەیوەندییە تەلەفونییەکەیان بە گفتوگۆیەکی ” جددی ” ناودێر کرد. بەڵام هیچ کامێکیان ئاماژەیان بە بەرەوپێشچوونێکی بەرچاو نەدا سەبارەت بە بڕیارێک بۆ کۆتایی هێنان بە گرژییەکان.
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
9كاتژمێر لهمهوپێشبڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
9كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
9كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
9كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








