هاتووچۆ سوودەکانی گرێبەستی ئەلیکترۆنی دەخاتەڕوو

0
1378

SNN

بەپێی رێنمایی ژمارە 3ی ساڵی 2021 دەبێت لەمەودوا گرێبەستی ئەلیکترۆنی پەیڕەو بکرێت لەکاتی کڕین و فرۆشتنی ئوتومبێل و ماتۆرسکیل و بەرپرسێکی هاتووچۆش سودەکانی ئەو گرێبەستە دەخاتەڕوو.

لەوبارەوە فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند:” گرنگە هاوڵاتییان سوودی ئەو جۆرە مامەڵەیە بزانن و کێشەی ئەو کەسانە چارەسەر دەبێت کە ئۆتۆمبێلیان لە کەسێک کڕیوە و پارەی تەواویان داوە بەڵام کاتێک دەیانەوێت بچن بۆ تۆمارکردن خاوەنی ساڵانەکە ئامادە نابێت یاخود نایەوێت ئامادە بێت، لەو دۆخەدا دادگا زۆر بەئاسانی بڕیاری بەناوکردنەکە دەدات بێ ئامادەبونی فرۆشیار بۆ پەنجەمۆر.”

باسی لەوەشکردووە، زۆر جار کێشە دروست دەبێت بەهۆی ئەوەی مامەڵە بە وەکالە جێبەجێ دەکرێت و ئەوەش ئەگەری ساختەکردنی هەیە و مانای وایە کە ئۆتۆمبێلێکی کڕیوە ناتوانێت مافی خاوەندارێتی بخاتە سەر خۆی.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کاتێکدا ئۆتۆمبێلێک خاوەنەکەی مردبێت، بە گرێبەستەکەی رابردوو توشی کێشە و ئاستەنگی زۆر دەبێت لەکاتی بەناوکردن بە ئەگەری زۆریشەوە هەر ناکرێت، تەنانەت ئەگەر وەکالەشی بۆکرابێت ئەوا لەدوای مردنی خاوەنەکەی نایخوات، بەڵام گرێبەستی ئەلکترۆنی بکرێت و لەفەرمانگەی یاسایی هاتووچۆ پشتراست بکرێتەوە و لەماوەی داریکراوی خۆی پێشکەش بکرێت،مافی میراتگرەکانی مردوەکەی بەسەرەوە نامێنێت.

ئەوەشی خستەڕوو، هەندێک لە کۆمپانیاکان ئوتومبێلی لێدراو بەدەر لەڕێنماییەکان هاوردە دەکەن و بەهاوڵاتیانی دەفرۆشنەوەوە لەگرێبەستی خۆیان، خاوەنی کۆمپانیاکان ناچار ناکرێن بەوەرگرتنەوەی ئوتومبێلەکان ئەگەر هەر عەیبێکی شاراوەیان هەبێت، بەلام گرێبەستی ئەلکترۆنی کۆمپانیاکان ناچار دەکات بەقەرەبوو وەرگرتنەوە لەکاتی بوونی عەیبی نەبینراو و شاراوەکە هۆکار بێت بۆتۆمار نەکردنیان کە لە ئێستادا کێشەیەکی باوە.

 

گرێبەستی ئەلکترۆنی گرێبەستێکی باوەڕپێکراوە و سنوری بۆدیاری کراوە کەمانگێکە بۆ ئوتومبێلی بەکارهاتووی تۆمارکراو، ماوەی 60 رۆژی بۆئوتومبێلی بەکارهاتوو یان بەکارنەهاتووی تۆمارنەکراو و دەبێت لەماوەی دیارکراو کارەکانی تۆمارکردن یان گۆڕینی مولکیەت ئەنجام بدرێت،کەئەمەش رێگر دەبێت لەهەر کێشەیەکی هەڵبەز و دابەزی نرخ و پەشیمانبوونەوە.

هاوکات راشیگەیاند، “ئەو گرێبەستە و بڕگە و بابەتەکانی بەتەواوی لەژێر کۆنتڕۆڵی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، بەهیچ شێوەیەک کۆمپانیای ئەهلی بەشدارنیە نە لەڕێکخستنی و نەلەبەڕێوەبردن، هیچ مافێکی کەسی بەسەرەوە نیە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this