گەڕان بەدوای تەرمی مندالە 10 مانگەكەی هەولێر بەردەوامە و تائێستا هیچ سەرداوێك دەستنەكەوتووە

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ماوەی زیاد لە 20 ڕۆژ تێدەپەڕێت بەسەر ڕوودانی لافاوەكەی شاری هەولێر و هاوكات دوێنێ تەرمی شوانەكە دۆزرایەوە، بەڵام بە وتەی وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر هیشتا گەڕان و پشكنین بەدوای تەرمی منداڵە 10 مانگەكەی هەولێر بەردەوامی هەیە لە سێ شوێنی جیاواز تیمی تایبەت بەردەوامن لەگەڕانەكانیان، بەڵام هیشتا هیچ سەرەداوێكمان نەدۆزیوەتەوە.
سەركەوت كاڕەش، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر، بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو قسەوباسانەی كە دەوترێت گەڕان و شكنین بەدوای تەرمی ( دانەر) منداڵە10مانگەی هەولێر ڕاگیراوە دوورن لەڕاستییەوە، بەڵكوو ڕۆژانە بەچەند تیمێكی جیاواز و تایبەت گەڕان و پشكنین بەردەوامی هەیە و تەنانەت ئەمڕۆ هەینیش لە سێ ناوچەی جیاوازی نزك لە لافاوەكە سێ تیمی تایبەت و غەواس بەردەوامن لە گەڕانەكانیان بۆیە هێشتا بێهیوا نەبووین لە دۆزینەوەی تەرمی ئەو منداڵە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لەیەكەم ساتی ونبوونی ئەو منداڵە و شوانەكەوە تیمەكانمان بەردەوامن لە گەڕان و پشكنین بەدوای تەرمەكاندا و دوێنێ تواندرا تەرمی شوانە بدۆزینەوە، بۆیە هەموو توانایەكی خۆیان بەكاردەهێنن بۆ دۆزینەوەی تەرمی دانەری 10 مانگان بەو هیوایەی بتوانین بەدۆزینەوەی تەرمی ئەو منداڵە كەمێك ئاسودەیی ببەخشین بە دڵی دایك و باوك و كەسوكارەكەی.
وتەكانی وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر لەكاتێكدایە كە لە رۆژی 17/12/2021 بەهۆی دروستبوونی لافاو لەچەند شوێنێكی شاری هەولێر بووە هۆی گیان لەدەستدانی 12 كەس كە تائێستا تەرمی یەكێك لە قوربانییەكان كە منداڵەێكی 10 مانگە نەدۆزراوەتەوە ئەوە سەرەڕای ئەوەی زیاد لە 20 ملیار دینار زیان بەهاووڵاتیان كەوت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
23كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









