تۆمەتبارێک بڕێکی زۆر 25 هەزار دیناری ساختەی خستووەتە بازاڕەوە

بەگوێرەی لێکدانەوەکان ئەم پارەیە ماوەی دوو مانگە لەبانکەکانی هەرێم دانراوە
SNN
تۆمەتبارێک لە سنووری سۆران دەستگیرکرا کە بڕێكی زۆری 25 هەزار دیناری ساختەی خستووەتە بازاڕەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی بەشی پەیوەندی و راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، ئەمڕۆ هەینی بەشی پۆلیسی ناو شاری سۆران ئاگادارکراوەتەوە کەوا کەسێک پارەی جۆری 25 هەزاری ساختەی بۆ کڕینی کەلوپەل بەکارهێناوە.
ئاماژە بەوەش دراوە: مەفرەزەکانی پۆلیسی ناوشار دوای گەڕان و لێکۆڵینەوە بەدوای تۆمەتبار دواجار دۆزراوەتەوە و دەستگیرکراوە، تۆمەتبارەکە ناوی سیانی ( أ . و .خ ) لە دایک بووی ساڵی 1992 دانیشتووی شارۆچکەی حاجیاوا سەر بە قەزای رانیەیە.
تۆمەتبارەکە لەسەر فەرمانی دادوەری ئێشکگر بەگوێرەی مادەی ٢٨٩ لەیاسای سزادان بەند کراوە.

شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









