لەسەنتەری هەڵەبجە دەست بەدابەشكردنی نەوتی سپی دەكرێت و نرخەكەشی بۆ 90هەزار دینار زیادكراوە

دابەشکردنی نەوت
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە تائێستا بەشێك لە هاووڵاتیانی شاری هەڵەبجە هێشتا بەشەنەوتی ساڵی ڕابردوویان وەرنەگرتووە، بەڵام بەوتەی قایمقامی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە هەفتەی داهاتوو لەناو سەنەتەری هەڵەبجە دەستدەكەن بەدابەشكردنی نەوتی سپی، هاوكات نرخی هەربەرمیلێكیش لە 55 هەزار دینارەوە بۆ 90 هەزار دینار زیادكراوە.
نوخشە ناسیح، قایمقامی قەزای ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی بەسەركەوتووی لەقۆناغی یەكەمدا توانیمان برشی پێویست نەوتی سپی بۆ ناوچە شاخاوییەكان و گوندەكان و سەرجەم ناحییەكان دابین بكەین، هەفتەی داهاتووش دەستدەكەین بەدابەشكردنی نەوتی سپی لەناو سەنتەری پارێزگای هەڵەبجە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆهەرماڵێك بڕی 200 لیتر نەوت دابیندەكرێت، كە دەكاتە بەرمیلێك هاوكات پێشتر نرخەكەی 55 هەزار دیناربووە، بەڵام ئێستا نرخەكەی زیاد كراوە بۆ 90 هەزار دینار چونكە بەوتەی لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەت لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە هەر بەرمیلێك نەوت بە 80 هەزار دینار دابیندەكرێت و تادەگاتە هەرێمی كوردستان ودەستی هاووڵاتیان بەكرێی گواستنەوەوە نرخكەی دەگاتە 90 هەزار دینار، ئەمنش نرخێكی زۆرە و ئێمە پێداگریمان كردووە كە بەڵكوو ئەو نرخە كەمبكرێتەوە بەڵام جارێ وەلاممان وەرنەگرتووە.
قایمقامی قەزای ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە ئەوەشی ڕوونكردەوە، بۆ پارێزگای هەڵەبجە پێویستیمان بە بری شەش ملیۆن و 500 هەزار لیتر نەوتی سپی دەبێت، هاوكات ساڵی ڕابردووش بەشێكی دانیشتووانی هەڵەبجە نەوتی سپیان وەرنەگرتووە ئەمساڵ لەو هاووڵاتیانەوە دەستپێدەكەین كە ساڵی ڕابردوو وەریان نەگرتووە هەفتەی داهاتووش دەستبە پرسكە دەكەین
بانکی ناوەندی: یەدەگی دراو گەیشتووەتەوە 80 ملیار دۆلار و هێنانی دۆلاری کاش ئاسایی بووەتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









