ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق: پارتی لە بەرژەوەندی خۆی يەکڕيزی کوردی لەبەرچاو نەگرت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەبەوەدەكات: دروشمی سەرەكی یەكێتی لەپێش هەڵبژاردن و لەدوای هەڵبژاردنیش پاراستنی یەكڕیزی گەلی كورد بووە لەوپێناوەشدا باجی زۆری داوە، بەڵام ناكرێت یەكڕیزی گەلی كورد لەبەرژەوەندی تایبەتی حزبێت بقۆزرێتەوە.
چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: دروشمی سەرەكی یەكێتی هەمیشە كاركردن بووە بۆ پارتستنی یەكڕزی گەلی كورد لە بەغدا بۆ ئەومەبەستەش لەپێش هەڵبژاردن دروشمی سەرەكیمان یەكڕیزی گەلی كورد بووە و ئێستاش كە هەڵبژاردن كۆتایی هاتووە و پەرلەمان دەستبەكار بووە هەر بەهەمان شێوە كارمان لەو پێناوەدا كردووە نەك بەناوی یەكڕیزی بەرژەوەندی تایبەتی خۆمان لەبەرچاو بگرین.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەپێناوی پاراستنی یەكڕیزی گەلی كورد یەكێتی باجی زۆریداوە، هاوكات پێش ئەوەشی یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت ئێمە زۆر هەوڵماندا كە یەكدەنگ بین و پێكەوە بڕیاربدەین بەشداری دانیشتنی پەرلەمان بكەین یاخود نا، تەنانەت كارمان بۆ ئەوەدەكرد كە نەك تەنها یەكێتی و پارتی بەڵكوو هەموو فراكسیۆنە كوردییەكان پیكەوە بڕیاربدەین، بەڵام بەداخەوە بینیمان كە لایەنێك لەبەرژەوەندی تایبەتی خۆی ئەو یەكڕیزییەی گەلی كوردی لەبەرچاو نەگرت.
ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، هەموو كوردێكی دڵسۆز ئەوەدەزانێت كە ئێمە بۆ پلەو پۆست نەچوینەتە بەغدا، ئەگەر پلەوپۆستێكیشمان لابووبێت لەبەرژەوەندی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بەكارمانهێناوە، بۆیە ئامانجی سەركیمان داكۆكیدرنە لەمافەكانی گەلی كورد نەك مافی تایبەتی و حزبی خۆمان.
وتەكانی ئەو پەرلەمانتارە لەكاتێدایە، ئەمڕۆ مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی ديموکراتی کوردستان راگەيەندراوێکی سەبارەت بە راگەيەندراوەکەی دوێنێی ئەنجومەنی سەرکردايەتی يەکێتی بڵاوکردەوە و يەکێتی بەوە تۆمەتبارکرد کە لە دانيشتنی يەکەمی پەرلەمان هۆڵی پەرلەمانی جێهێشتووە و دەستپێشخەربووە لە تێکدانی يەکڕيزی.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
9كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
9كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
11كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
9كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









