دەبێت پارتی بەرپرسیارێتی ئەو ڕێككەوتنە ژێربەژێرییە لە ئەستۆ بگرێت كە بووە هۆی تێكدانی یەكڕیزی كورد

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتیی نشتیمانیی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات ئەوە یەكێتی نییە كە لەپێناو پلەوپۆستی حزبی و تایبەتی ڕێككەوتنی ژێربەژێری كردبێت، بەڵكوو ئەوە پارتییە كە دەبێت بەرپرسیارێتی ئەو لێكترازانەی ناوماڵی كورد لە ئەستۆ بگرێت كە لەئەنجامی ڕێككەوتنیكی ژێربەژێر واژووی كردووە، لەكاتێكدا ئێمە واڕێككەوتبوین كە پێكەوە كاربكەین بەڵام پارتی ئەو ڕیككەوتنەی شكاند.
پۆڵا سیروان تاڵەبانی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو دۆخەی ئێستا تێدەپەڕێت لە تێكدانی ناوماڵی كورد بێگومان پارتی دیموكراتی كوردستان لێی بەرپرسە، بۆیە دەبێت بەرپرسیارێتی ئەوەش لە ئەستۆ بگرێت كە هەر بارودۆخێك لە داهاتوودا دێتە ئاراوە لە ئەنجامی ئەو ریككەوتنە نهێنی و ژیربەژێرەی كە پارتی بۆبەرژەوەندی حزبی و تایبەتی خۆی واژووی كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوە یەكێتیی نشتیمانیی كوردستان نییە كە چووبێت ڕێككەوتنی نهێنی و ژێربەژێر لەگەڵ لایەنەكانی دیكە واژوو بكات، تەنانەت لەدوای ئەو ڕێككەوتنە نهێنیەش هەوڵمانداوە كە ئەو لێكترازانە ڕوونەدات بۆ ئەومەبەستەش شاندی یەكێتی بەهاوبەشی لەگەڵ پارتی سەردانی بەغدایان كرد، بەڵام بەداخەوە پارتی لە پێناو بەرژەوەندی تایبەتی حزبی خۆی و بەبێ گوێدانە بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلەكەمان ئامادەنەبوو درێژە بەو پێكەوە كاركردنە بدەین و دواجار یەكڕیزی ناوماڵی كوردی كردە قوربانی پلەوپۆستی تایبەت بە خۆیان.
ئەو ئەندامەی سەركرایەتی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، بەداخەوە لەسەر حسابی گەلی كورد و بە بێ لەبەرچاوگرتنی مافە دەستوورییەكان پارتی سازشی زۆری بۆ ئەو لایەنانە كردووە كە ڕێككەوتنی نهێنی لەگەڵدا واژووكردوون، بۆ ئەوەش ئامادە بووە هەموو فیداكاری و قوربانیدانی گەلەكەمان بكاتە قوربانی بەدەستهێنانی پلەوپۆست لە بەغدا سەرئەنجامی ئەمەش كارێكی باشی لێناكەوێتەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









