هاوكارییەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆبەشەناوخۆییەکان بەردەوامە

SNN-عەلی حەمەسەعید
لەچوارچێوەی بەردەوامی ناردنی هاوكارییەكانی (بافڵ جەلال تاڵەبانی) بۆ خویندكارانی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم و چارەسەركردنی گرفت و كێشەكانیان، بەشێكی دیكەی هاوكارییەكان گەیشتە كۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەكانی قەزای سەیدسادق كە چەندین جۆر ئامێری كارەبایی و پێداویستی بەشەناوخۆییەكانی لەخۆگرتبوو.
ئەركان حەمزە، نوێنەری گشتی خوێندكارانی كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەكانی سەر بەزانكۆی سلێمانی لەقەزای سەیدسادق بە SNNی ڕاگەیاند: لەچوارچێوەی بەردەوامی ناردنی پێدویستییەكانی بەشەناوخۆییەكانی كۆلێژەكەمان و چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكانی ناو بەشەناوخۆییەكان، كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكان گەیشتە بەشەناوخۆییەكانمان كە خۆی دەبینێتەوە لە نزیكەی 100 ئامێری كارەبارەبایی جۆراوجۆر كە پێویستییەكی هەنووكەیی بوون بۆ بەشەناوخۆییەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو ئامێرانەی بەدەستمان گەیشتوون بریتین لە ئامێری گەرمكرەوە، جلشۆر، ئوتوی جل و بەرگ، ئامێری فێنككەرەوە بۆ وەرزی هاوین، تەباخی گەورە، گسكی كارەبایی و چەندین پێداویستی دیكە، كە بەگەیشتنیان تواندرا چارەسەری نەبوونی ئەو ئامێرانە بكرێت كە پێداویستییەكی گرنگ و هەنوویەكین بۆ خوێندكاران.
ئەو نوێنەرەی خوێندكارانی كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی سەر بە زانكۆی سلێمانی لە قەزای سەیدسادق ئەوەشی خستەڕوو، بەخۆشحاڵییەوە لە لایەن ئەو لیژنەیەی كە بۆ دابینكردنی ئامێرو پێداویستییەكانی بەشەناوخۆییەكان دیاریكراون بەڵێنی ئەوەمان پێدراوە كە ناردنی هاوكارییەكانی (بافل جەلال تاڵەبانی) لە داهاتوودا و لە ڕۆژانی ئایندە بەردەوامی دەبێت و ئەو ئامێرو پێداویستیانەمان بۆ دابیندەكەن كە ئەوەش جێگای دەستخۆشییە بۆ دابینكردنی ئەم پێداویستییانە چونكە بەشێكی زۆر پێداویستیەكان و كەم و كوریەكانمان چارەسەر كراون.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









