لە ئەمشەوەوە شەپۆلێكی دیكەی بەفروباران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

بەفر
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە ئەنجامی دەستپێکردنی شەپۆلێكی بەفروباران كە سەرچاوەكەی لە دەریای ناوەڕاستەوە دەبێت لە ئەمشەوەوە شەپۆلێكی دیكەی بەفروباران هەرێمی كوردستان و سنوری پاریزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەگرێتەوە و سبەی پینج شەممەش كاریگەرییەكانی زیاتر دەبێت.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی كە لە بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، بەگوێرەی پێشبینییەكان لە ئەمشەوەوە شەپۆلێكی دیكەی باران و بەفر كە سەرچاوەی دەریای ناوەڕاست و دەریایی ڕەشە بۆ سەرناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات و بەزۆری سنوری پاریزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەگرێتەوە، بەجۆرێك كە سەرەتا بە باران بارین دەستپێدەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەمان ئەو شەپۆلە لە ڕۆژی پێنج شەممە كاریگەرییەكانی زیاتر دەبێت و لە ناوچە شاخاویەكان بەفر بارین دەستپێدەكات، هاوكات لە سنوری پارێزگای هەڵەبجەش بەتایبەت لە شاخی شنروێ و ناوچەی هەورامان و سنوری قەزای پێنجوێن شەپۆلێكی دیمەی بەفربارین دەستپێدەكاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا هەر لە ڕۆژی پێنج شەممە پێشبینی دەكرێت لە سەنتەری شارەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و قەزا و ناحییەكانی دەوربەریان بە تێكەڵی بەفروباران بباڕێت.
هاتنی ئەو شەپۆلە بەفروبارانە لەكاتێكدایەكە هەفتەی ڕابردوو شەپۆلێكی فەربارین زۆربەی ناوشەكانی هەرێمی كوردستانی گرتەوە و لەزۆربەی شارەكانی هەرێم ئاستەنگی هاتووچۆ بۆهاووڵاتیان دروست بوو هاوكات پلەكانی گەرماش لەهەندێك ناوچە بۆ 16 پلە بۆژێر سفر دابەزین.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









