“كاندیكردنەوەی هۆشیار زێباری كەلەسەر گەندەڵی لەكارلادرا لای عێراقییەكان لە ئێمە باشتر ناسراوترە”

0
1095

SNN-عەلی حەمەسەعید

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتیی نشتیمانیی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات ئەو دۆخەی هاتووەتە ئاراوە پارتی لێی بەرپرسە كە بووەتە هۆی لێكترازانی نێوماڵی كورد چونكە ئێمە هەر لەسەرەتاوە لەگەڵ ئەوە بوین كە زۆر گرنگە كورد بەیەكڕیزی بچێتە بەغدا، بەڵام ئەوە پارتی بوو لە پێناو جیبەجێكردنی ئەجێندایەكی دەرەكی ئامانەبوو ئەو یەكڕیززیە بپارێزێت، هاوكات كەسێكی كاندید كردووە كە لای عێراقییەكان لە ئێمە باشتر ناسراوترە.

زوبێر عوسمان، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو رێككەوتنەی كە پارتی و حەلبوسی و سەدر واژۆیان كردووە هیچ خاڵێكی گرنگی تێدایە نییە كە گوزارشت لەمافە ڕەواكانی گەلی كورد بكات جگە لەوەی كە چەند دەستكەوتێكی تایبەتی و حزبی تێدایە بۆ پارتی، هاوكات پارتی بەم ڕێككەوتنەی پێی وایە كە دەتوانێت هێزێكی كاریگەری وەك یەكێتیی نشتیمانیی كوردستان پەراوێز بخات ئەمەش كارێكی مەحاڵە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی پارتی كاندیدی كردووە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆككۆمار لەسەر كەیسی گەندەڵی متمانەی لێوەرگیراوەتەوە و لای هەموو عێراقییەكانیش ناسێندراوە بەجۆرێك لە ئێمە باشتر شەقامی عێراقی دەناسن، بۆیە تاكە كاندیدی یەكێتی و خەڵكی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار(د.بەرهەم ساڵح)ە كە هەموو هەوڵێك بۆ سەركەوتنی دەدەین، بڕواشمان بەردەرچوونی هەیە.

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، پەرلەمانتارە دڵسۆزەكان ئامادەنین دەنگ بەسەرۆككۆمارێك بدەن كە وەزیر بوەو لەسەر گەندەڵی لەپەرلەمان متمانەی لێوەرگیراوەتەوە و دەركراوە، عێراقییەكان لەئێمە زیاتركەسایەتی دەناسن، بۆیە زۆر گرنگە ئەو پەرلەمانتارانە مێژوویەك بۆخۆیان تۆمارنەكەن كە دواتر ڕەحمیان پێنەكات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this