“ئەو رێككەوتنەی پارتی كردوویەتی درێژە ناكێشێت و لەكورت مەودادا زیانەكانی بۆ گەلی كورد دەردەكەوێت”

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات یەكێتی هێزێكی كاریگەری سەر گۆڕەپانی سیاسی عێراق و هەرێمی كوردستانە و پەراوێزخستنی لەلایەن هەر هێزێكی دیكەوە كارێكی مەحاڵە، هاوكات جەختیش دەكاتەوە كە ئەو رێككەوتنەی پارتی و سەدرو حەلبوسی واژۆیان كردووە درێژەی نابێت و لە كورت مەودادا ئەنجامە خراپەكانی بۆ گەلی كورد و تەنانەت پارتیش دەردەكەوێت.
لەتیف نێروەیی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: لە رابردوو و لەئێستاشدا كاری سەرەكی یەكێتی ئەوە بووە كە یەكڕیزی گەلی كورد بپارێزین بەتایبەت لە بەغدا یەكدەنگبین بۆ ئەوەی بتوانین مافێكی زیاتر بۆ گەلەكەمان بەدەست بهێنین، بۆ ئەومەبەستەش پێمان باش بووە كە هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بەیەكدەنگی بڕۆینە بەغدا، بەڵام بەداخەوە كە پارتی بە بێ گوێدانی بەرژەوەندییەكانی گەلەكەمان تاكلایەنانە ڕێككەوتنێكی واژۆكردووە كە ناوەڕۆكەكەی شاراوەیە و نازاندرێت چ دەستكەوتێكی تیدایە بۆ گەلەكەمان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو ریككەوتنەی پارتی لەگەڵ سەدرییەكان و حەلبوسی لەسەری ڕیككەوتوون، بە بێ ئاگاداری یەكێتی بووە و پارتی تاكلایەنانە بوو ڕێككەوتنە هەستاوە، بۆیە ئەو سێ لایەنەی رێككەوتنیان كردوە لایەنی هەڵویستن و رێككەوتنەكەشیان بەردەوام نابێت و شەش مانگی داهاتوو دەردەكەوێت ئەو رێككەوتنە زیانی بۆ هەرێمی كوردستان و خودی پارتیش هەبووە.
ڕێككەوتنەكەی پارتی و سەدرو حەلبوسی لەكاتێكدایە كە پارتی هەمیشە بانگەشەی ئەوەی دەكرد كە حەزیان لە یەكڕیزی گەلی كوردە و نایانەوێت یەكڕیزی ماڵی كورد تێكبدەن، بەڵام لەناكاو تەنها لەپێناو بەدەستهێنانی چەند پلەوپۆستێك ئەو یەكڕیزییەی نێوماڵی كورد لای پارتی بووە بڵقی سەرئاو و پێچەوانەی ئەو باگەشانەی كاری بۆدەكرد ڕێككەوتنی ژێربیژێری واژۆكردووە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









