ئاریز عەبدوڵا: ناكرێت پارتی هەموو پلەو پۆستەكانی هەرێم و بەغدا لەبەرژەوەندی خۆی قۆرخ بكات

0
1137

SNN-عەلی حەمە سەعید

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات ناكرێت پارتی هەرچی پلەوپۆستی باڵای هەیە لە هەرێمی كوردستان و بەغدا لە بەرژەوەندی خۆی قۆرخی بكات، ئەوەش بەبێ‌ گەڕانەوە بۆ ڕەزامەندی لایەنە كوردییەكان لەناویشیاندا یەكێتی نشتیمانی كوردستان، لەكاتێكدا  پارتی دۆخێكی لە عێراقدا خوڵقاندووە كە لە داهاتوودا زیانی گەورەی بۆ گەلی كورد بەدوادادێت.

ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە لە یەكێتی نشتیمانی كوردستان هەمیشە هەوڵی ئەوەمانداوە كە یەکڕزیی ناوماڵی كورد بپارێزین، بۆ ئەومەبەستەش پێمان باش بوو كە نەك تەنها ئێمەو پارتی بەڵكوو هەموو لایەنە كوردییەكان بەیەكەوە بچینە بەغدا، بەڵام پێش ئەوەی وەفدی هاوبەش پێكبهێندرێت پارتی ژێر بە ژێر لەگەڵ سەدرو حەلبوسی رێككەوتوە و چەند جارێكیش پێمان راگەیاندن گفتوگۆ لەسەر پۆستەكان دەكەین وەفدی پارتی رایانگەیاندوە لەسەر پۆستەكان رێكدەكەون و گرفتیان نابێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی چاوەڕێماندەكرد ئەوەبوو كە كورد بەیەكگرتوویی بچینە بەغدا، بەڵام لەدواساتەكاندا ئەوەمان بۆ ئاشكرابوو كە پارتی لەپێناو چەند پلەوپۆستێك ئامادەیە ناوماڵی كوردی تێكبدات و هەرواشیكرد، بۆیە لە ئێستادا پارتی دۆخێكی لە عێراقدا خوڵقاند كە لە هەڵبژاردنی داهاتوو خۆشیان لە حكومەتدا بەشداریان پێناكرێت و هەر دۆخێكیش لە هەرێمی كوردستان روبدات پارتی لێی بەرپرسیار دەبێت

ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا هەرچی پلوپۆستی باڵاهەن لەهەرێمی كوردستان لە دەستی پارتیدایە، هاوكات لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە پۆستی سەرۆككۆمار لای كورد و یەكێتیی بووە، بۆیە ناكرێت سەرجەم جومگەكانی دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان لای پارتی بێت و پۆستی سەرۆك كۆماریش هەر بۆ پارتی بێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this