ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی لە SNNەوە بزانە

0
1706

SNN-عەلی حەمە سەعید

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆتایی هات و لە كۆبوونەوەكەشدا جەخت لەسەر ئەوە كرایەوە كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پاشەكشەناكان لە كشانەوەی ( د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح)ە وەك كاندیدی یەكێتی و هەموو هەوڵێكیش دەدرێت بۆ سەرخستنی.

حەسبە عەبدوڵا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وبەشدار لە كۆبوونەوەكە بە SNNی ڕاگەیاند: كۆبوونەوەكەی ئەمرۆی ئەنجومەنی سەركرایدەیتی یەكێتی درێژەپێدەری كۆبوونەوەكانی ڕابردوو بوو كە لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا ( د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح) یش ئامادە كۆبوونەوەكە بوو كە تیایدا گفتوگۆكرا لەسەر نوێترین پێشهاتەكانی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری عێراق و دواتر دیاریكردنی كوتلەی گەورەی پەرلەمانی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە كۆبوونەوەكەدا ئەنجومەنی سەركردایەیتی یەكێتی هاوڕابوون لەسەر ئەوەی كە تاكە كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق ( د. بەرهەم)ەو بەهیچ شێوەیەك پاشەكشە ناكات لەسەر كشانەوەی لە ڕكابەرییەكانی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆككۆمار چونكە ئەو پۆستە پشكی یەكێتی یەو یەكێتیش كەسێكی شارەزاو بەئەزموونی بۆ كاندیدكردووە.

ئەو ئەندامەی سەركردایەیتی یەكێتی ئەوەشی خستەروو، لە نزیكەوە چاودێری بارودۆخەكە دەكەین و هەموو هەولێكیش دەدەین بۆسەرخستنی كاندیدەكەمان، چونكە بڕوامان بە ئیرادەی خۆمان هەیە كە لەماوەكانی ڕابردوودا یەكێتی توانیویەتی پۆستی سەرۆككۆمار لەبەرژەوەندی گەلی كورد بەكاربهێنێت نەك بەرژەوەندی تاكە كەسێك یان حزبێك.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this