خاوەنی فەیسبووک 29ملیار دۆلاری لە یەک رۆژدا لە دەستدا

0
919

SNN

مارک زوکەربێرگ 29 ملیار دۆلاری لە خودی داهاتی نەختینەی خۆی لەدەستدا لە پشکەکانی پلاتفۆڕمی “مێتا” کە ئەمە یەکێکە لە شکستە گەورەکانی بواری دارایی تەکنەلۆجی لە مێژوودا.

پشکەکانی مێتا لە بازاری ئاڵوگۆڕدا %26 بەهاکەی خۆی لەدەستدا کە زیاترە لە 200 ملیار دۆلاری ئەمریکی، لەگەڵ ئەوەشدا بۆ یەکەمجارە لە مێژوودا کۆمپانیایەک لە ماوەی تەنیا یەک رۆژدا ئەو هەموو پارەیە لەدەست بدات و خودی داهاتی مارک زوکەربێرگ کە یەکێکە لە 10 دەوڵەمەندەکەی جیهان دابەزی بۆ 85 ملیار دۆلار، جاران لە پلەی هەشتەمدا بوو  لە کاتی ئێستادا دابەزیوە بۆ پلەی دوانزەیەم.

پلاتفۆرمی “مێتا” کە کۆمپانیای فەیسبووک لە کۆتایی ساڵی رابردوودا رایگەیاند، بەنیازیبوو تەواوی ناوی فەسیبووک لە بەرچاوی بەکارهێنەرانی لابات و بیکات بە مێتا کۆپەرەیشن کە زیاتر دەبێتە تۆرێکی بازرگانی نەک کۆمەڵایەتی، کە ئەم گۆڕانکارییە خودی ئینیستاگرام و مەسنجەریی گرتەوە، بەڵام بەشێوەیەکی بەرفراوان کاردانەوەی خراپی لای بەکارهێنەران هەبوو، وەک ناوەکەی و بەهەمانشێوە لۆگۆکەشی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this