لەدوای بڕیارەکەی سەدر، بارزانی لێدوانی لەبەرپرسانی پارتی قەدەغەکرد

0
729

عەلی حەمەسەعیدSNN

بەفەرمانی خودی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەڕێگەی نوسراوێکەوە کە ئاراستەی سەرجەم بەرپرسانی باڵای حزبەکەی کردووە فەرمای کردووە کە هیچ لێدوان بۆکەناڵەکان نەدەن و بەشداری هیچ مێزگردێک نەکەن لەبارەی قسەکردن لەسەر بڕیارەکەی موقتەدا سەدر.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان کە وێنەیەکی لای SNN ە ئەوەخراوەتەڕوو، “لەسەر ئەمری جەنابی سەرۆک، نابێ ھیچ بابەتێک و لێدوانێک سەبارەت بە راگەیاندراوەکانی بەرێز مقتدی الصدر بڵاوبکرێتەوە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، ھەروەھا نابێ ھیچ ئەندامێکی پارتی “لێدوان لەو بارەوە بۆ کەناڵەکانی ناوخۆیی و دەرەوە بدات و بەشداری ھیچ دیبەیت و مێزگرد و چاوپێکەوتنێکی ئیعلامی بکات” .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this