پارە لە بانکەکانی سلێمانی نەماوە و ئەمڕۆ مووچە دابەشناکرێت

مووچە
SNN
بەپێی بەدواداچوونێکی SNN، کە چەند رۆژێک لەمەوبەر کردی ئاماژەی بەوەکرد کە دابەشکردنی مووچە لە سلێمانی و هەڵەبجە بە سستی بەرێوەدەچێت و نایانەوێت مووچە بە خێرایی دابەشبكرێت و ئەم سیاسەتەشیان چەند مانگێگە لەلایەن پارتییەوە دژی بە سلێمانی پەیرەودەکرێت.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە SNNوە لیستی مووچەی ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاوکرایەوە کە دەبوو مووچەی خاوەنپێداویستییە تایبەتكان دابەشبکرێت و هەروەها رۆژی دووشەممە کە دەکاتە سبەینێ دەبوو مووچەی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتیش دابەشبکرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی وەزارەتی دارایی سیولەی تەواوی هێشتا بۆ بانکەکانی سلێمانی نەناردووە و بانکەکان پارەیان تێدا نەماوە مووچەش دابەش ناکرێت.
بەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی دارایی کە نەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات ئەوەی بۆ SNN روونکردەوە کە پارتی بە مەبەست دەیەوێت مووچەی پارێزگای سلێمانی چەند رۆژیك دوابخات و هەر بۆ ئەو مەبەستەش چەند رۆژێک درەنگتر سیولە دەنێرێتە بانەکانی سلێمانی تا دابەشکردنی مووچەی دەستە و وەزارەتەکان لەکاتی خۆیدا نەبێت و دوابکەوێت، کە ئەم کێشەیە لە هەولێر و سلێمانی بوونی نییە، بەمەش سزای هاووڵاتیانی سلێمانی دەدات و لە رێگەی وەزارەتی دارەییەوە گرفتیان بۆ دروست دەکات.








