رەيان منداڵی بيرەکە…چيرۆکی مەرگ و ژيان

0
771

رەيان…منداڵی بيرەکە چيرۆکی هيوا و ئومێد، ئەمە باسی مەرگ و ژيانە، ئەو چيرۆکەيە ماوەی دەيان کاتژمێر خەڵکی لە مەغريب و وڵاتانی عەرەبی و جيهانەوە سات بە سات ئاگاداری بوون، هەموان دەست بۆ ئاسمان و بە دڵێکی غەمگينەوە دەپاڕانەوە هەتا خودا وەک چيرۆکەکەی يوسفی پەيامبەر رەيان لەو بيرە رزگار بکات.

رەيان منداڵێکی مەغريبيە، رۆژی يەکی شوبات لە شارۆچکەی باب بەرد لە باکوری مەغريب کەوتە ناو بیرێکەوە کە تيرەکەی لە 60 سانتيم تێپەڕناکات، رەيان لە قوڵای 32 مەتردا گيريخوارد، بيرێکی تەسک و تاريک و پڕ لە ترس و تينوێتی و برسێتی و شەڕکردن لەگەڵ مەرگ بەو هيوايەی فريادرەسێک دەستی بۆ درێژبکات و لەو بيرە دەريبهێنێت.

بەڵام هەموو ئەمانە بۆ خودای گەورە هيچی تێناچێت چونکە ئەو دوای 30 يەعقوبی بە يوسفی کوڕی شادکردەوە، يونسی لەناو سکی نەهەنگەکە رزگارکرد، تەنها بە بەکارهێنانی جاڵجاڵۆکە پێغەمبەری خودای لە بێباوەڕەکان رزگار کرد،بە پاڕانەوەيەک پاڕانەوەيەک پێغەمبەر نوح و شوێنکەوتوانی رزگارکرد.

لەگەڵ بينينی هاتنە دەرەوەی تيمی رزگارکرد کە رەيانيان بە باوەشەوە بوو دەنگی اللەاکبر تەواوی ناوچەکەی تەنی و هەموو جيهان وايانزانی کۆتای چيرۆکەکەيە بەڵام مخابن پاش چەند خولەکێک شادی و دڵخۆشی بوو بە چيرۆکێکی تراژيدی و دیوانی شاهانەی مەغریب راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هەواڵی گیانلەدەستدانی رەیانی تەمەن پێنج ساڵی بڵاوکردەوە.

رەيان پێنج رۆژ لە بيررەکەدا مايەوە و شەڕی لەگەڵ مەرگ دەکرد، لەلايەکی ديکەوە هەموو مەغر سەرقاڵبوون بە رزگارکردنيەوە دەيان تيم بێ وچان شەو و رۆژ بە زەويدا دەچوونە خوارەوە تا بگەنە رەيان و لەو بيرە رزگاری بکەن، تيمەکان بۆ رزگارکردنی رەيان بەە زيندوی ئۆکسجين و ئاويان دەناردە خوارەوە.

بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی کۆبوونەوەی خەڵکێکی زۆر و کۆمەکی کردنی ژنانی گوند لە ئامادەکردنی خواردن و بەدەمەوەچوونی تیمی فریاگوزاری رەیان، بەشێوەیەکی خێرا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەوە. ئەمەش کاریگەری لەسەر هەستی مرۆڤایەتی دروستکرد.

لەکاتی هەوڵەکانی رزگارکردنی رەیاندا، حکومەتی مەغریب سێ سیناریۆی ئاشکرا کرد: ئەوانیش فراوان کردنی بیرەکە، یان دابەزاندنی خەڵک بۆ ناو بیرەکە، یان لێدانی بیرێکی دیکە لەتەنیشت ئەو بیرەی رەیانی تێکەوتووە، دواتر تيمەکان بڕيارياندا بيرێک لە تەنيشت ئەو بيرەی رەيانی تێکەوتووە هەڵبکەنن، لە کۆتا ساتەکاندا تيمەکان لە ترسی داڕمانی زەويەکە و پاراستنی گيانی رەيان کەوتنە هەڵکەندن بە دەست و چەند کاتژمێرێک بەردەوامبوون تا گەيشتنە رەيان.

دوای پێنج رۆژ و لە چرکەساتی رزگارکردنيدا وەک بڵێی جيهان هاواری دەکرد “وەرە دەرەوە رەيانی پاڵەوان دايک و باوکت پێنج رۆژە خەو نەچووەتە چاويان هيوا و ئومێديان بۆ بگەڕێنەوە، مليۆنان کەس لە جيهاندا چەند رۆکێکە چاوەڕێی بينينی تۆن، بە هەزاران کەس لە دەوری ئەو بيرەی پێنج رۆژە تيايدايت چاوەڕێن”.

لەگەڵ دەرهێنانی لە بيڕەکە دەستبەجێ ئەو تیمە پزیشکییەی ئامادەکرابوو رەيانی وەرگرت چارەسەری سەرەتای بۆ کرا و دواتر بە ئەمبوڵانس رەوانەی نەخۆشخانە کرا تاکو چارەسەری تەواوی بۆ بکرێت بەڵام رەيان کۆتا هەناسەی ژيانی لەسەر زەوی هەڵکێشاو چاوەکانی لێکنا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this