هێشتا گرێبەستی 50 ساڵەی فرۆشتنی نەوت روون نییە هەرێم غازەکەشی بە تورکیا فرۆشت

0
570

SNN-عەلی حەمە سەعید

ئەندامێكی لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات تا ئێستا ئاگاداری وردەكاری ئەو گرێبەستە 50 ساڵییە نین كە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێم لەگەڵ توركیا واژوویان كردووە، بۆیە ئاگاداری وردەكاری ئەو گرێبەستەش نین كە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان سەرقاڵی فرۆشتنی غازی سروشتییە بە توركیا چونكە حكومەت هیچ زانیارییەك ناداتە پەرلەمان.

د. شێركۆ جەودەت، ئەندامی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: تا ئێستا لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و هەروەها حكومەتی هەرێمەوە هیچ وردەكارییەكمان پێنەدراوە لەبارەی وردەكاری گرێبەستی فرۆشتن و گواستنەوەی غازی سروشتی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا، چونكە حكومەتی هەرێم و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هیچ بەلایانەوە گرنگ نییە ئەو زانیارییانە بدەن پەرلەمانتاران.

ئاماژەی بەوەشكرد، هاوشێوەی ئەوەی كە تائێستاش نازانین گرێبەستی 50 ساڵەی فرۆشتنی نەوتی هەرێم لەرێگەی بۆرییەوە بە توركیاو لە ڕێگەی توركیاوە چیتێدایە، بەهەمان شێوەش بۆ فرۆشتنی غازی سروشتیش هیچ زانیارییەكمان پێنەدراوە، بۆیە لەكاتێكدا خەڵكی هەرێمی كوردستان پێویستی زۆری بەغازی سروشتی هەیە بۆ ماڵەكانیان سەیرە حكومەتی هەرێم ئەو غازە دەفرۆشێت بە توركیا.

وتەكانی ئەو ئەندامەی لیژنەی وەزە و سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان لەكاتێكدایە كە بە پێی ڕاپۆرتێكی ماڵپەڕی “ئیراك ئۆیڵ ڕیپۆرت” وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیای كار”ئیمزاكردووە بۆ ڕاكێشانی بۆرییەكی غازی سروشتی لە كێڵگەی كۆرمۆری چەمچەماڵەوە بۆ هەولێر و لەوێشەوە بۆ دهۆك و گەیاندنی بە توركیا، بەجۆرێك كە گرێبەستەكە مانگی 12ی 2021 لە نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كۆمپانیای كار ئیمزا كراوە.

ئاشكرابوونی ئەم دۆسێیەش دوای سەردانەكەی ئەمدواییەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم هات بۆ ئەنقەرە كە لەوێ لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیادا كۆبووە، ئەردۆغان ئاشكرای كرد یەكێك لەو بابەتانەی لەگەڵ بارزانی باسیكردووە، پرسی گواستنەوەی غازی سروشتی بووە بۆ توركیا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this