حكومەت ئامادە نییە پارە بۆ چاككردنی ڕێگای مەرزی پشتە دابین بكات قەیرانی دارایی دەكاتە بیانوو

0
423

SNN-عەلی حەمە سەعید

هەرچەندە ساڵانە بەدەیان ملیۆن دۆلار لەڕێگەی مەرزی پشتەی سەر بە پارێزگای هەڵبجە دەگەڕێتەوە خەزێنەی حكومەت، بەهۆی خراپی ڕێگاوبانەكەیەوە شۆفێران و گوندنشینانی ئەو سنورە ڕووبەڕووی گرفت بوونەتەوە، هاوكات ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش داوای حەوت ملیۆن دۆلاری كردووە بۆ پاككردنی ڕێگاكە بەڵام لەوەڵامدا حكوومەتی هەرێم ئامادە نییە ڕەزامەندی پیشان نەدا لەسەر دابینكردنی بودجە بۆ چاككردنی ڕێگەی ئەو مەرزە.

كەریم عەلی، ئەندامی لیژنەی پلان و پرۆژەكان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: لە ڕۆژی 29/9/2021 ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، بە نوسراوێك داوای لە سەرۆكایەتیی دیوانی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كردووە، كە بڕی ملیۆن و 520 هەزارو 829  دۆلار، بۆ چاككردنی ڕێگەی سەرتەك-مەرزی پشتە لە ناحیەی بەمۆی سەر بەپارێزگای هەڵەبجە تەرخان بكات، كە درێژییەكەی زیاتر لە 36 كیلۆمەترە

ئاماژەی بەوەشكرد، لە نوسراوەكەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیدا هاتووە، ئەو ڕێگایە سەرچاوەیەكی گرنگی داهاتە بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەكی زۆر گوندی لەسەرە، كە تا ئێستا وەك پێویست خزمەتگوزارییان پێنەگەیشتووە، بەڵام لە وەڵامی ئەو نوسراوەدا، (ئومێد سەباح) سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، نوسراوێكی ئاڕاستەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی كردوەو ئاماژەی بەوەكردووە، دوای دیراسات و وردبینی،  بەھۆی قەیرانی داراییەوە ڕەزامەندی نەدرا لەسەر خەرجكردنی ئەو پارەیە، بۆ چاككردنی ڕێگەی “سەرتەك-مەرزی پشتە” لە ناحیەی بەمۆ.

ئەو ئەندامەی لیژنەی پلان و پرۆژەكان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ئەمە بێباكی حكومەت نیشندەدات بەرامبەر بە نەبوونی پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە چونكە لەكاتێكدا ئەو مەرزە سەرچاوەیەكی گرنگی داهاتە بۆ حكومەت ناكرێت ڕێگاوبانەكەی بەجۆرێك بێت بەكەڵكی هاتووچۆكردن نەیەت پێشمان وایە حكومەت بە مەبەستی قەیرانی دارایی دەكاتە بیانوو بۆ چاكنەكردنی ئەو جۆرە پرۆژانە لە سنورەكەدا.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this