غەریب ئەحمەد: یەكێتی رێگە یاساییەکان بۆ راستکردنەوەی هەر هەڵەیەک دەگرێتەبەر

0
873

SNN-عەلی حەمە سەعید

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات یەكێتی نشتیمانی كوردستان هەمیشە لە خەمی پاراستنی یەكڕیزی ناوماڵی كوردیدا بووە چونكە یەكێتی خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت بەرامبەر بە مێژوو هەروەها هاووڵاتیانیش، بۆیە بەمافی خۆشمانی دەزانین رێگا یاساییەكان بگرینەبەر بۆ ڕاستكردنەوەی هەر هەڵەیەك كە ئەنجامدەدرێت.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو دانبەخۆداگرتنەی یەكێتی و تێكەڵ نەبوونی لەگەڵ هیچ ململانێیەكی نێوان هێزە شیعییەكان بۆ ئەوەدەگەڕێتەوە كە هەمیشە یەكێتی لە خەمی پاراستنی ناوماڵی كوردیدا بووە و نەیوستووە كارێك بكات تەنها بەرژەوەندی تایبەتی حزبی لەبەرچاو بگیرێت، چونكە یەكێتی خۆی بەهێزی بەرپرسیار دەزانێت بەرامبەر بە هاووڵاتیان و بەرامبەر بە مێژووش هەمیشەش داوای یەكڕیزی كوردمان كردووە لە بەغدا.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە بە مافی خۆمانی دەزانین كە ڕێگای یاسایی بگرینە بەر بەرامبەر بە هەر هەڵەیەك ئەنجام بدرێت، هەروەك هێزە سیاسییەكانی دیكەش هەمان ئەومافەیان هەیە، بۆیە ئەوەی تایبەتە بە پۆستی سەرۆك كۆمار و ڕەتكردنەوەی هۆشیار زێباری لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵی ڕێكاری یاسایی و ئاسایی بوو دەبوو ئەو كارە بكرێت.

وتەكانی ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی لەكاتێكدایە كە دوێنێ‌ دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بڕیاریدا، بە دوورخستنەوەی (هۆشیار زێباری) لە كاندید بوون بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق، هەرچەندە لەدوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵییەوە چەند ناوێك باسدەكرێن، بەڵام تائێستاش بەفەرمی دیار نییە ئاخۆ پارتی كاندیدی دیكەی دەبێت بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار یاخود نا ئەو حزبە بەفەرمی هیچ ناوێكی ڕانەگەیاندووە و دەرگای خۆپاڵاوتنیش داخراوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this