په‌رله‌مانى عێراق كه‌ى كۆده‌بێته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمار؟

خولى پێنجه‌مى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق | فۆتۆ: راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى عێراق
SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: ته‌نیا له ئه‌گه‌رى رێككه‌وتنى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان په‌رله‌مانى عێراق كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمارى عێراق گرێده‌دات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15ى شوبات، ئه‌حمه‌د موسه‌وى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له هاوپه‌یمانى فه‌تح رۆژى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى ئاشكرا كرد بۆ هه‌ڵبژاردنى پۆستى سه‌رۆككۆمار و وتى: “كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌نجام نادرێت بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمار تاوه‌كو سه‌رجه‌م هێزه‌كان كۆك نه‌بن له‌سه‌ر كاندیدێك بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگى پێبده‌ن”.
به وته‌ى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، “تاوه‌كو هێزه‌كانى عێراق له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته نه‌گه‌نه رێككه‌وتن هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌و باره‌یه‌وه ناكرێت بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك كۆبوونه‌وه‌كانى پێشوو بێ ئه‌نجام كۆتایی نه‌یه‌ت”.
ئه‌حمه‌د موسه‌وى باس له‌وه‌شده‌كات، “چه‌ند رۆژى داهاتوو چاره‌نووسسازه و له‌وانه‌یه به‌ره‌وپێشچوونى خێرا و گۆڕان له‌م دۆخه‌ى كه ئێستا هه‌یه بهێنێته‌كایه‌وه، به‌هۆى ئه‌و دیالۆگه به‌رده‌وامه‌ى كه له ئێستادا له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا بوونى هه‌یه”.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه به‌یدا خزر، بڕیارده‌رى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌باره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه خۆیان كاندید كردووه بۆ پۆستى سه‌رۆككۆمارى عێراق رایگه‌یاند: “له یه‌كه‌مین گه‌ڕى خۆكاندید كردن بۆ پۆستى سه‌رۆككۆمارى عێراق ته‌نیا 24 كه‌س ناوى خۆیان تۆمار كرد، به‌ڵام له‌دواى درێژكردنه‌وه‌ى واده‌كه بۆ ماوه‌ى سێ رۆژ ژماره‌ى كاندیده‌كان زیادبووه بۆ 60 كه‌س، له ئێستادا ئه‌م ژماره‌یه له كاندید كێبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆككۆمارى عێراق”.
له ئێستادا گفتوگۆكان له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆككۆمارى عێراق به‌رده‌وامیان هه‌یه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى دوێنێ یه‌كشه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى كۆبووه‌وه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له باڵیۆزى ئه‌مریكا و ڕوسیا له عێراق، له كۆبوونه‌وه‌كانیشدا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه، “ھیچ کێشە و گیروگرفتێک بەبێ لێکتێگەیشتن و سازان چارەسەرناکرێت”.








