زانیاری لەسەر کۆبوونەوە نهێنییەکەی کازمی و سەدر ئاشکرا دەکرێت

موقتەدا سەدر و کازمی
SNN
دوێنێ دووشەممە، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە فرۆکە سەردانی نەجەفی کرد و لە حەنانە، شوێنی مانەوەی موقتەدا سەدر چاویان بەیەک کەوت و سەرچاوەیەکی بەشداربوو لە کۆبوونەوەکەدا چەند زانیارییەک ئاشکرا دەکات.
سەرچاوەکە ئەوەی بۆ میدیا عێراقییەکان ئاشکراکرد، کۆبوونەوەکە داخراوە و تەواو نهێنییە و تەنیا وەلید کەرماوی راوێژکاری سیاسی مستەفا کازمی تێیدا بەشداربووە، لە کۆبوونەوەدا کازمی باسی لە چەند دۆسێیەکی هەستیار کردووە بۆ موقتەدا سەدر و بە روونی ئەوەشی لێ نەشاردووەتەوە کە پێویستی بە پشتیوانی سەدرە بۆ دووبارە کاندید بوونەوەی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق.
شایەنی ئاماژەپێکردنە لە سەرەتای ئەم مانگەوە ماڵەکەی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە حەنانە میوانداری چەند کەسایەتییەکی گرنگی سیاسی کردووە وەک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و محەمەد حەلبوس سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و ئیسماعیل قائانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران و مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026ترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









