گرژییه‌كانى ڕوسیا و ئۆكرانیا قه‌یرانى نان دروستده‌ده‌كه‌ن

نانه‌واخانه‌یه‌ك له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
تا دێت ئه‌گه‌ره‌كانى هێرشى ڕوسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا زیاتر ده‌بن و به‌و هۆیه‌شه‌وه مه‌ترسى دروستبوونى قه‌یرانى نان له چه‌ند وڵاتێكى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا دروستبووه و له ئێستادا نرخى گه‌نم له جیهان به گشتى و نرخى نان له‌و وڵاتانه به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه بینیووه.
ڕوسیا و ئۆكرانیا به سێیه‌مین هه‌نارده‌ركه‌ى گه‌نم داده‌نرێن له جیهاندا، هه‌ربۆیه له‌گه‌ڵ دروستبوونى گرژى له‌سه‌ر سنوورى ئه‌م دوو وڵاته گرێبه‌سته‌كانى كڕینى گه‌نم له بازاڕه جیهانییه‌كاندا به‌ڕێژه‌ى 7٪ به‌رزبوونه‌وه‌یان به خۆیانه‌وه بینى، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئۆكرانیا به “سه‌به‌ته‌ى نانى ئه‌وروپا” داده‌نرێت، هاوكات به‌ته‌نیا خاوه‌نى 10٪ى هه‌نارده‌ى گه‌نمى جیهانه.
به‌پێى شیكارییه‌كى ئابوورى رۆژنامه‌ى وۆڵ ستریت جۆرناڵى ئه‌مریكى، “كه‌مبوونه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى گه‌نمى ئۆكرانیا به‌هۆى گرژییه‌كانه‌وه و سنوورداربوونى هه‌نارده‌ى گه‌نمى ڕوسیا بۆ جیهان به‌هۆى سزاكانى ڕۆژئاوا به‌شێوه‌یه‌كى نه‌رێنى كارده‌كاته سه‌ر بازاڕى گه‌نمى جیهانى به گشتى و ئه‌و وڵاتانه‌ى كه پشت به ئۆكرانیا و ڕوسیا ده‌به‌ستن له هاورده‌كرنى گه‌نمدا”.
به‌شێك له وڵاتانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست زیاتر له هه‌مووان ده‌كه‌ونه به‌ر كاریگه‌رییه ئابوورییه‌كانى گرژبوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى ڕوسیا و ئۆكرانیا، كه گرنگترینیان بریتین له، میسر، مه‌غریب، لوبنان، یه‌مه‌ن، لیبیا، مالیزیا، ئیندۆنیزیا و به‌نگلادیش، چونكه ئه‌م وڵاتانه زۆرترین هه‌نارده‌كه‌رى گه‌نمى ئه‌م دوو وڵاتانه له جیهاندا.
یه‌مه‌ن ساڵانه رێژه‌ى 22٪ى گه‌نمى خۆى له ئۆكرانیا هاورده ده‌كات، لیبیا ساڵانه رێژه‌ى 43٪ى گه‌نم هاورده ده‌كات، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ساڵى 2020 ئۆكرانیا رێژه‌ى 20٪ى گه‌نمى خۆى به مالیزیا، ئیندۆنیزیا و به‌نگلادیش فرۆشتووه. هاوكات رێژه‌ى 40٪ى هه‌نارده‌ى گه‌نم و گه‌نمه‌شامى ئۆكرانیا ساڵانه بۆ وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا ده‌ڕوات.
ئه‌ندرێى سیزۆف، به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى سۆفكین تایبه‌ت به توێژینه‌وه‌ى ئابوورى له باره‌ى ئه‌م كێشه‌یه‌وه به رۆژنامه‌ى وۆڵ ستریت جۆرناڵى راگه‌یاندووه: “زیان گه‌یشتن به كه‌رتى كشتو‌كاڵى ئۆكرانیا ده‌كرێت ببێته هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى گه‌نم و نان به رێژه‌ى 10٪ بۆ 20٪ له جیهاندا”.
ئه‌و شاره‌زا ئابوورییه ئاماژه به یه‌كێكى تر له هۆكاره‌كانى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى گه‌نم له جیهاندا ده‌كات و ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: ” له جیهانى ئابووریدا ئه‌مریكا و ئوستورالیا به جێگره‌وه‌ى ئۆكرانیا و ڕوسیا داده‌نرێن له هه‌نارده‌كردنى گه‌نمدا، به‌ڵام به‌هۆى دوورى ئه‌م وڵاتانه له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كرێى گواستنه‌وه‌كانیان زیاترى تێده‌چێت، هه‌ربۆیه له هه‌ر ئه‌گه‌رێكدا زیان به كه‌رتى كشتو‌كاڵى ئۆكرانیا بگات نرخى نان و گه‌نم له جیهاندا گۆڕانكارى به‌رچاوى به‌سه‌ردا دێت”.
هاوكات نه‌بيل ڕه‌شوان، شاره‌زا له بوارى كاروبارى ڕوسیا له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “به‌هۆى ئه‌وه‌ى ڕوسیا و ئۆكرانیا پێگه‌ى خۆیان گرتووه له هه‌نارده‌كردنى گه‌نمدا زیانى گه‌وره به ئابوورى جیهان ده‌گه‌یه‌نن، ته‌نانه‌ت له‌ناوخۆى وڵاته‌كه‌شیاندا قه‌یران دروستده‌بێت، بۆ نمونه ئێستا له‌ناو ڕوسیا به رێژه‌ى 30٪ نرخى نان به‌رزبووه‌ته‌وه”.
له ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوودا ئۆكرانیا به‌ره‌وپێشچوونى گه‌وره‌ى له‌بوارى هه‌نارده‌كردنى گه‌نم و گه‌نمه‌شامى به‌خۆیه‌وه بینى، له ئێستادا سێیه‌مین وڵاته له سه‌ر ئاستى جیهان له هه‌نارده‌كردنى گه‌نمدا و چواره‌مین وڵاتى جیهانه له هه‌نارده‌كردنى گه‌نمه‌شامیدا.
هاوكات ئه‌لێكس سیمس، شیكه‌ره‌وه‌ى كشتو‌كاڵى رۆژنامه‌ى واشنتۆن پۆست پێشبینى دروستبوونى مه‌ترسى ده‌كات له‌سه‌ر ئاسایشى خۆراك له جیهاندا و ده‌ڵێت: “گرژییه‌كانى ڕوسیا و ئۆكرانیا ئه‌گه‌ر سه‌ر بكێشێت بۆ شه‌ڕ به دڵنیاییه‌وه ئاسایشى خۆراكى جیهان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، چونكه له ساده‌ترین نمونه‌دا ئۆكرانیا به‌شێكى زۆرى گه‌نمه‌شامى چین دابین ده‌كات كه یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى كه رێژه‌ى دانیشتووانى زۆر به‌رزه”.
ساڵى2021 ئۆكرانیا 12٪ى گه‌نم، 16٪ى گه‌نمه‌شامى، 18٪ى جۆى جیهانى دابینكردووه، هه‌ربۆیه شاره‌زایانى ئابوورى له شیكارییه‌كانیاندا زیان گه‌یشتن به كه‌رتى كشتو‌كاڵى ئۆكرانیا به مه‌ترسى ده‌زانن.
نه‌بیل ئه‌نده‌لوسى، شیكه‌ره‌وه‌ى ئابوورى مه‌غریب له‌باره‌ى كاریگه‌رییه ئابوورییه‌كانى ئه‌م گرژییانه بۆ سه‌ر ئابوورى وڵاته‌كه‌ى ده‌ڵێت: “گومانى تێدا نییه كه روودانى شه‌ڕ له‌نێوان ڕوسیا و ئۆكرانیا كاریگه‌رى نه‌رێنى گه‌وره به‌جێده‌هێڵێت له‌سه‌ر ئێمه و قه‌یرانى دارايى گه‌وره دروستده‌كات، ئه‌م قه‌یرانه‌ش له ژماره‌یه‌ك وڵاتى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا قوڵده‌بێته‌وه هاوشێوه‌ى ئێمه، چونكه له‌م وڵاتانه گه‌نم و نان سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى خۆراكى دانیشتووانه”.







