ڕوسیا كۆتایی به مانۆڕه سه‌ربازییه‌كه‌ى له دوورگه‌ى كريميا هێنا

سەرۆکی روسيا و ئۆکرانيا
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى به‌رگریی ڕوسیا رایگه‌یاند: كۆتایمان هێنا به‌و مانۆڕه سه‌ربازییه‌ى كه له دوورگه‌ى كریمیا ئه‌نجاممانده‌دا و هێزه‌كانمان ده‌كشێنینه‌وه.
ئیگۆر یوڤگێنیڤیج كۆنیشینكۆڤ، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگریی ڕوسیا رایگه‌یاند: “ئه‌ركى هێزه‌كانمان له باشوور كۆتایی پێهاتووه و كۆتایمان هێنا به‌و مانۆڕه سه‌ربازییه‌ى كه له دوورگه‌ى كریمیا ئه‌نجاممانده‌دا و له ئێستادا هێزه‌كانمان ده‌كشێنینه‌وه بۆ شوێنى خۆیان”.
گرژییه‌كانى ڕوسیا و ئۆكرانیا مێژوویه‌كى دوورودرێژییان هه‌یه له‌سه‌ر دوورگه‌ى كریمیا و له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردوودا ئه‌م گرژییانه گه‌یشتنه لوتكه كاتێك كه ڕوسیا هێزى سه‌ربازى هێنایه سه‌ر سنوورى ئۆكرانیا.
پێشتریش له‌و باره‌یه‌وه ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكى ڕوسیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند: “هەوڵی گەڕانەوەی دوورگەی کریمیا (کە پێشتر سەر بە ئۆکرانیا بوو و ئێستا بەشێکە لە خاکی ڕوسیا ) یان کردنی ئۆکرانیا بە ئەندامی ناتۆ، راستەوخۆ ئەوروپا رادەکێشێتە گرژی و رووبەڕوبوونەوە لەگەڵ ڕوسیا، ئێمە دەزانین ناتۆ هاوپەیمانییەکی سەربازی بەهێزە، بەڵام ڕوسیاش وڵاتێکی خاوەن چەکی ئەتۆمییە و بەسەر چەندین دەوڵەتدا سەرکەوتووە، بۆیە ئێمە لەم کاتەدا رادەکێشرێین بۆ جەنگێک کە دژی خواست و ئیرادەی خۆمانە و هیچ کەسیش لەم جەنگەدا براوە نابێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “ئەگەر ناتۆ بڕیاری هەڵگیرساندنی جەنگیدا، ئەو کاتە ئەوان کاتی ئەوەیان نابێت چاو دابخەن”.








