رێژه‌ى خۆكوشتن له‌نێو فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى به‌رگریی عێراق له هه‌ڵكشاندایه

خۆكوشتن | فۆتۆ: Fanatic Studio/Gary Waters/Getty Images
SNN
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه میدیاكانى عێراق بڵاویانكرده‌وه كه رێژه‌ى خۆكوشتن له‌نێو فه‌رمانبه‌ر و ئه‌فسه‌رانى وه‌زاره‌تى به‌رگریی عێراق له هه‌ڵكشاندایه و ئه‌و وه‌زاره‌ته له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانى تر زیاتر حاڵه‌ته‌كانى خۆكوشتنى تێدا تۆمارده‌كرێت.
دوێنێ چوارشه‌ممه له به‌غدا ئه‌فسه‌رێكى وه‌زاره‌تى به‌رگریی عێراق له نێو یه‌كێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى سه‌ربه‌و وه‌زاره‌ته له‌ڕێگه‌ى چه‌كێكى كڵاشینكۆفه‌وه كۆتایی به ژیانى خۆى هێناوه.
میدیاكانى عێراق له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌كانیان له وه‌زاره‌تى به‌رگریی روونیانكرده‌وه، “وه‌زاره‌تى به‌رگریی عێراق یه‌كێكه له‌و وه‌زاره‌تانه‌ى كه زۆرترین رێژه‌ى خۆكوشتن له‌نێو فه‌رمانبه‌ره‌كانیدا تۆمارده‌كرێت به به‌راورد به فه‌رمانبه‌رى فه‌رمانگه‌كانى تر”.
عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى كه ساڵانه ئاماره‌كانى خۆكوشتن تێیدا هه‌ڵده‌كشێن، رێكخراوى ته‌ندروستیى جیهانیش له راپۆرتى كۆتایی ساڵى 2021دا، “هۆشداریدایه حكومه‌تى عێراق له هه‌ڵكشانى ئاماره‌كان”.
به وته‌ى خالید موهه‌نا، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگریی ناوخۆى عێراق، “ساڵى رابردوو 772 كه‌س له عێراق خۆیان كوشتووه، له‌نێو ئه‌و رێژه‌یه‌شدا 60٪یان پیاو بوون و 45٪یان ژن بوون، هۆكارى سه‌ره‌كى زۆرینه‌ى حاڵه‌ته‌كانیش هه‌ژارى و كێشه‌ى كۆمه‌َڵایه‌تى بووه”.








