
SNN
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رايگەياند: “هەنگاو بەهەنگاو نرخی بەنزين بەرزدەبێتەوە لەوانەیە نرخی یەک لیتر بەنزین ببێت بە 1025-1050 هەتا ئەو ئاستەی هاووڵاتی ناتوانێت بەکاری بهێنێت لەوانەیە بچێتە نزیکی دۆلارێک – واتە 1480 دينار”.
بەرزان شێخ محەمەد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە دەنگی ئەمريکای راگەياند: پێشبینی دەکەم ئەوەی پێی دەڵێن سوتەمەنی لە هەرێمی کوردستاندا ڕۆژ لەدوای ڕۆژ نرخەکەی بەرزتر دەبێتەوە، دوو هۆکاری زۆر سەرەکی هەیه، یەکەمیان ئەوەیە هەرێمی کوردستان تائێستا نەیتوانیووە بڕی پێویستی موشتەقاتی نەوتی خاو کە بەنزین و نەوتی سپی و گازوایلە بۆ ناوخۆی هەرێم دابین بکات لەبەرئەوە پشتی بە دەرەوەی هەرێم بەستووە هەم ئێران و هەم تورکیا هەم ناوەڕاست و باشوری حکومەتی فیدڕاڵیە لە ڕاستیدا هەموویان کێشەی تایبەتی خۆیان هەیە.
دەشڵێت “هۆکاری دووەم ئەوەيە، سەرەڕای ئەوەش ئەوەی کە لە نەوتی خاو دەردێت لەدوای رووسیا و ئۆکرانیایەوە خەریکە کێشەکە دەبێت بە جیهانی لەبەرئەوە لەکاتێکدا لە شوێنی تر کێشە نەبووە لە هەرێمی کوردستان ئەم کێشانە هەبووە”.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتیشی “پێشبینی دەکەم ئەگەر حکومەت بەم کەمتەرخەمیەی خۆیەوە بێت لە هەزار دینار تێپەڕ دەکات بابەتەکە پەیوەندی بە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە هەیە بۆنموونە وەزارەتێک هەیە پێی دەڵێن وەزارەتی سامانە سروشتیەکان هیچ مەلەفێکی ئەم وەزارەتە دیار نییە ئەوەتا نەوت گەیشتۆتە ئاستێکی باڵا ڕۆژانە حکومەتی هەرێمی کوردستان نەوت دەفرۆشێت لە هەندێک کێڵگە ڕێککەوتنی هەیە لەگەڵ کۆمپانیا ، وەک سەرۆکی حکومەت دەڵێت 41% مان بۆ دەمێنێتەوە بەڵام کێڵگەی خورمەڵە کێڵگەیەکی کۆنە هیچ پێویستیەکی بە دۆزینەوە و بە دەرهێنان نییە، کۆمپانیای کار دەیبات بەڕێوە، ئەوەی من زانیاریم هەبێت لە مانگی پێشوودا نزیکەی بایی 352 ملیۆن دۆلار نەوتی فرۆشتووە لەم کێڵگەیە بەڵام هەموو داهاتی نەوت کە هاتۆتەوە بۆ وەزارەتی دارایی 350 ملیۆن دینار بووە واتە کێشەکە لێرەدا حکومەتە ئایا لەپشت حکومەتەوە خەڵکێک هەیە کە دەسەڵاتی هەیە و بڕیار لەو شتانە دەدات ئەگەرنا هەرێمی کوردستان دەوڵەمەندە لە بابەتی نەوت و گازی سروشتیدا”.
راشيگەياند: لەدوای 31 ساڵ حکومڕانی کە ئەمە دەبینرێت، دوێنی لە دهۆک دروشمی (بروح بدم نفدیک یا عراق) دەوترێت واتە خەڵک وایلێهاتووە عێراقی لا گرنگترە بەڕاستی نازانم چی بەخۆم بڵێم.
بەرزان شێخ محەمەد سەبارەت بە کۆبوونەوەی خۆڵوخاشاک لە سلێمانی باسی لەوەکردووە: “حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەرئەوەی ئەو گرێبەستەی کە شارەوانی کردویەتی سەر بە وەزارەتی شارەوانیە کە دەبووایە ئێستا وەزیری شارەوانی لە سلێمانی بووایە ئەگەر بە فیعلی وەزیری حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









