دوای دەستپێشخەرییەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەزگای شەهیدانی عێراق بڕیارێکی لە بەرژەوەندی خوێندکارانی کەسوکاری پێشمەرگەدا

0
567

SNN-عەلی حەمە سەعید

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا بەهەوڵ و دەستپێشخەری (بافڵ جەلال تاڵەبانی) و هەروەها چەند ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی لە سنووری ناوچە دابڕاوەكان تواندرا رەزامەندی وەربگیرێت بۆ ئەوەی خوێندكارانی نەوەی شەهیدانی پێشمەرگە و ئەنفالكراوان هاوشێوەی شەهیدانی دیكەی عێراق ماف و ئیمیتیازاتیان پێبدرێت، بە نوسراوێك دەزگای شەهیدان بڕیارەكەی خستە بواری جێبەجێكردنەوە.

رێبوار تەها، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا هەوڵەكانمان چڕكردەوە بۆ ئەوەی كە ڕەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەكانمان بەدەستهێناوە بۆ ئەژماركردنی ماف و ئیمتیازاتەكانی كەسوكاری شەهیدانی پێشمەرگە هاوشێوەی كەسوكاری شەهیدانی هێزە ئەمنییەكانی دیكەی عێراق بەردەوام لە پەیوەندی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆكی دەزگای شەهیدانی عێراق ڕێكکەوتین لەسەر ئالیەتی چۆنیەتی سەردانیكردن و پێشكەشكردنی داواكاری كەسوكاری شەهیدان بەمەبەستی سوودمەندبوونیان لەو ئیمتیازاتانەی كە بڕیاری لەسەر دراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە یەكەم هەنگاوی جێبەجێكردنی بڕیارەكە سەرۆكی دەزگای شەهیدانی عێراق نووسراوێكی گشتاندووە سەبارەت بە دابین كردنی كورسی خوێندن لەزانكۆكاندا بۆ كەسوكاری شەھیدانی پێشمەرگە و ئەنفالكراوەكان، بۆئەو مەبەستەش خوێندكارانی كەسوكاری شەهیدانی پێشمەرگە و ئەنفالكراوان دەتوانن داواكاری وەرگرتنی پشگیری ئاراستەی لقی كەركوكی دەزگای شەهیدانی كوردستان بكەن تا لەو ڕێگەیەوە نوسراوی لقی كەركوكی دەزگای شەهیدانی عێراقیان بۆبكرێت بۆ زانكۆكانی عێراق لە ئێستاشەوە خوێندكاران دەتوانن داواكاری پێشكەش بكەن بۆ خوێندنی باڵا لەزانكۆكان و بەگرتنەبەری ئەو ڕێكارانەی كە پێویستە ئەنجامی بدەن.

ئەو مافانەی كە لەو لەمەودوا بۆ خوێندكارانی نەوەی شەهیدانی پێشمەرگەو ئەنفالكراوان دانراوە بریتین لەوەی كە لەكاتی وەرگرتنیان لە سەرجەم زانكۆكانی عیراقدا حەوت نمرە دەخرێتەسەر كۆنمرەی پۆلی 12یان، هەروەها لە خوێندنی ئێواراندا بەبێ رەچاوكردنی كۆنمرە و تەمەن دەتوانن لە هەر زانكۆیەكی عێراق بخوێنن و كرێی خوێندنیشیان لێوەرناگیرێت و بەبێ بەرامبەر دەتوانن خوێندنی زانكۆ تەواوبكەن، هاوكات بۆ خوێندنی ماستەر و دكتۆرا رێژەی 5%ی كورسییەكانی خوێندن تەرخانكراون بۆ نەوەی شەهیدان و لەمەودوا نەوەی شەهیدانی شەهیدانی پێشمەرگە و ئەنفالكراوانیش هەمان مافیان دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا لە عێراقدا رێژەی 10%ی دامەزراندن و پلەی وەزیفی تەرخانكراوە بۆ نەوەی شەهیدان، لەمەودوا نەوەی شەهیدانی پێشمەرگە و ئەنفالكراوانیش هەمان مافیان دەبێت لەكاتی دامەزراندندا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this