وردەكاری گەڕانەوەی داهاتی سلێمانی بۆ وەزارەتی دارایی هەرێم دەخرێتەڕوو

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەبەرامبەر ئەو دەنگۆیانەی کە باس لەوەدەکەن، داهاتی سنووری پارێزگای سلێمانی ناگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حكومەت و هەر ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی مووچە لەكاتی خۆیدا دابەشنەكرێت، ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان وێڕای ڕەتكردنەوەی ئەو دەنگۆیانە باس لە وردەكاری بڕی داهاتی سلێمانی و چۆنیەتی گەڕانەوەی بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی ئاشكرا دەكات.
سەركۆ ئازاد گەڵاڵی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: هاوشێوەی مانگەكانی پێشووتر ئەو داهاتەی كە لە سنوری سلێمانی كۆدەكرێتەوە سەرجەمی بە ئاگاداری وەزارەتی دارایی دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی و لەوێوە بۆ بابەتی مووچە و كۆمپانیاكانی دەرمان و پێداویستییەكانی دیكەی سنورەكە خەرجدەكرێت، بۆیە ئەوەی كە دەوترێت داهاتی سلێمانی نادیارە و ناگەڕێتەوە دوورە لەڕاستییەوە بەڵكوو ئەوەی كە ناگەڕێتەوە داهاتی فرۆشتنی نەوتە لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە مانگی ڕابردوودا 75 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆی سلێمانی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تەرخانكراوە و ڕادەستی وەزارەتی دارایی كراوە، لەكاتێكدا هەر لە مانگی ڕابردوو بە داهاتی هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك تەنها 95 ملیار دیناریان بۆ مووچە دابین كردووە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، جگە لەو 75 ملیار دینارەی كە بۆ مووچەی فەرمانبەران لە سنووری پارێزگای سلیمانی تەرخانكراوە، ئەو بەشەی كە لەداهاتی دیكەی ناوخۆیی سنوورەكە دەمینێتەوە تەرخاندەكرێت بۆ پارەی كۆمپانیاكانی دەرمان و كۆمپانیاكانی پاككەرەوە كە لە ئێستادا لەلایەن حكومەتەوە پارەی پێویستیان بۆ دابینناكرێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
13كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









