هەرێم كەمال ئاغا: تەنها بەیەك ڕیزی دەتوانین مافەكانمان بەدەستبهێنین

0
424

SNN-عەلی حەمەسەعید

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژەبەوەدەكات ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتی هەمیشە جەختمان لە یەكڕیزی و یەكدەنگی كورد كردووەتەوە لە بەغدا بۆ بەدەستهێنانی مافەڕەواكانی گەلەكەمان پێشمان وایە كە تەنها بە یەك دەنگی دەتوانین مافەكانمان بەدەست بهێنین، هاوكات بیركردنەوە بە عەقڵییەتی زۆرینەو كەمینە بۆ ئەم دۆخەی ئێستای عێراق و هەرێمی كوردستان سەركەوتوو نابێت.

 

هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە لە یەكێتیی نشتیمانیی كوردستان هەمیشە جەختمان لەوەكردووەتەوە كە دەبێت هەموو كات بەیەك دەنگی و یەكگرتوویی لەگەڵ هێزو لایەنە سیاسییەكانی دیكەی عێراق مامەڵە بكەین، چونكە ئەو سەركەوتن و دەستكەوتانەی گەلەكەمان كە لە رابردوودا بەدەست هاتوون بەرهەمی یەكڕیزی نێو مالی كورد بووە، بە پێچەوانەشەوە هەركات پەرتەوازە بووبین كەمترین لە مافەكاتمان بەدەستهاتووە.

 

ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لەسەرەتای ئەم دۆخە سیاسییەی كە لە ئێستادا لە عێراق دەگوزەرێت ئێمە زۆرپێداگیریمان كرد كە زۆر گرنگە بەیەك دەنگی و یەكڕیزی بچینە بەغدا بۆ ئەوە بتوانین مافەڕەواكانمان بەدەستبهێنین بەڵام بەداخەوە ئەوەی ئێستا لە بەغدا دەگوزەرێ دەبێتە مایەی لە دەستدانی دەستكەوتەكانمان كە لەڕابردوودا بەدەستمان هێناون

 

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئیستاش كات لەبەردەستماوە كە بتوانین بەیەك دەنگی و یەكڕیزی كاربكەین بۆ بەدەستهێنانی مافەڕەواكانمان و كۆتایی هێنان بەودۆخەی كە لەئێستادا دەگوزەرێت، بۆ ئەومەبەستەش باشترین رێگا چارە گەڕانەوەیە بۆ سەر مێزی گفتووگۆ، چونكە بە بیركردنەوەی تەسكی حیزبی و زۆرینەو كەمینە هیچ لایەنێكی سیاسی بەتەنیا ناتوانێت هیچ دەستكەوتێك بۆ گەلی كورد بەدەستبهێنین. 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this