
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە نێوان هەریەكە لە ( مەسروبارزانی) كوڕو ( نیچیرڤان بارزانی)ی برازای مەسعود بارزانی بەردەوام ململانێ هەبووە بەڵام كادیران و بەرپرسانی پارتی هەمەیشە بەجۆرێك وێنای بنەماڵەی بارزانی و پارتییان كردووە كە هیچ ملمملانێیەك لە ئارادا نییە، بەڵام ئەمە تەنها لەڕاگەیاندنەكانەوە باسدەكرێت، بەپێچەوانەوە بە روونی لەكەناڵە راگەیاندنەكانی ئەو دوو بەرپرسەی پارتییەوە دەردەكەوێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە دەست SNN كەوتوون ئەوە خراوەتەڕوو: ماوەیەكی زۆرە كێشە و ململانێ لەنێوان مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت و كوڕی مەسعود بارزانی، هەروەها نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم و برازای مەسعود بارزانی سەری هەڵداوە و تادێت ئەو ململانێی و ناكۆكیانە قوڵتر دەبنەوە، بەجۆرێك كە كەسە نزیكەكانی نێچیرڤان بارزانی لەلایەن مەسرور بارزانی لە پلە و پۆستە حكومییەكان وەلادەنرێن و كەسانی نزیك لە مەسروبارزانی دادەنرێن، ئەمەش نیگەرانی نێچیرڤان بارزانی بەدوای خۆیدا هێناوە و هەوڵدەدات لەڕێگای كەناڵی ڕووداو كە خاوەندارییەكەی بۆ نێچیرڤان بارزانی دەگەڕێتەوە تۆڵەی خۆی بكاتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە: لە نوێترین ململانێی نێوان مەسرور بارزانی و نێچيرڤان بارزانی كەناڵی ڕووداو بەردەوام بەدوای كەموكورتییەكانی حكومەتدا دەگەڕێت بەجۆرێك لە ئاسمانەوە سەرەی دوورودرێژی وەستانی ئۆتۆمبێلەكانی لەسەرەی بەنزین لە شاری هەولێر بڵاودەكاتەوە و هاوكات ڕووداوەكانی كوشتن لە شاری شاری هەولێر و و پەلاماردانی هاووڵاتیان و تەقەكردن بەسەر شۆفێران و خۆپیشاندەرانی هەولێر و هاوكات روماڵكردنی كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پارێزەرانی گیروانی بادینان بەبەردەوامی بۆ ئەوەیە كە بەجۆرێك كابینەكەی (مەسروبارزانی) وێنا بكەن كە شكستیان خواردووە بەرامبەر بەو حكومڕانییەی كە نێچیرڤان بارزانی پێشتر پەیڕەوی دەكرد.
SNN ئەوەشی زانیوە: كە مەسرور بارزانی فەرمانی بە وەزیرانی نزیك لە خۆی كردووە كە هەرچی زانیاری و بابەتی گرنگ هەیە لەبارەی حكومەتەوە لە پێش هەموو كەناڵەكاندا بۆ كەناڵی ( كوردستان 24ی) ئاشكرا بكەن كە خاوەندارییەكەی بۆ سەرۆكی حكومەت دەگەڕێتەوە بەوەزیرەكانی ڕاگەیاندووە كە بەشداری بەرنامەكانی ئەو كەناڵە بكەن و لەبەامەمبەردا زۆر خۆیان لە كەناڵی ڕووداو نزیك نەكەنەوە.
هەر بەپێی زانيارييەکان: پارتی بە نیازە پێداچوونەوە بەو بودجە زەبەلاحەدا بكات كە ( نێچیرەزان بارزانی) جێگری سەرۆكی پارتی خستویەتییە بەردەم كەناڵی ڕووداو لە بەرامبەردا بودجە و مووچەی كارمەندانی كەناڵی كوردستان 24 زیادبكرێت ئەوەش وەك ڕكابەری لەگەڵ كەناڵی ڕووداو و كەمكردنەوەی ئەو فشارانەی كەناڵەکە لەسەر كابینەكەی ( مەسروبارزانی) دروستی كردووە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









