“هه‌رێم بۆ ئیسرائیل گرنگه چونكه 77%ى نه‌وته‌كه‌ى له هه‌رێمه‌وه هاورده ده‌كات”

ئاڵاى ئیسرائیل له‌نێو ئاهه‌نگى جه‌ماوه‌رى ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆى كوردستان | فۆتۆ: AFP
SNN
شیكه‌ره‌وه‌ى به‌شى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و فه‌ڵه‌ستينی كه‌ناڵى جه‌زیره رایده‌گه‌یه‌نێت، ئیسرائیل ده‌یه‌وێت له‌ناو دڵى وڵاتانى عه‌ره‌بیدا ده‌وڵه‌تێكى هاوپه‌یمانى خۆى بونیاد بنێت، ده‌شڵێت: “هه‌رێمى كوردستان بۆ ئیسرائیل گرنگه چونكه 77%ى نه‌وته‌كه‌ى له هه‌رێمه‌وه هاورده ده‌كات”.
دره‌نگانى شه‌وى رابردوو و به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 13ى ئازار، سێ ناوچه‌ى جیاوازى هه‌ولێر بوونه ئامانجى نۆ مووشه‌ك كه به وته‌ى ئاژانسی هەواڵی میهر-ی نزیک لە دەسەڵاتدارانی ئێران، “هێرشەكە بۆ سەر بنكەی موساد بووە و نۆ كارمەندی ئیسرائیلیش كوژراون”.
له‌میس ئاندۆنى له شیكارییه‌كیدا كه له كه‌ناڵى جه‌زیره بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئیسرائیل و پاڵپشتییه‌كانى ئه‌و ده‌وڵه‌ته بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڵێت: “هۆكارى جوگرافیاى سیاسى هه‌یه له پشت ئه‌وه‌ى كه ئیسرائیل پاڵپشتى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، بۆ نمونه ده‌یه‌وێت له‌ناو دڵى وڵاتانى عه‌ره‌بى شوێنێك بونیادبنێت كه پاڵپشتى بێت”.
له به‌شێكى تر‌ى شیكارییه‌كه‌یدا له‌میس ئاندۆنى باس له هۆكارى دووه‌مى گرنگى هه‌رێم بۆ ئیسرائیل ده‌كات و ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، “ئیسرائیل ده‌یه‌وێت ده‌سته‌به‌رى هاورده‌ى نه‌وته‌كه‌ى بكات له هه‌رێمه‌وه، چونكه ئه‌و ده‌وڵه‌ته رێژه‌ى 77٪ى نه‌وته‌كه‌ى له‌ڕێگه‌ى كڕینى هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئه‌م هه‌رێمه‌وه دابین ده‌كات، ئه‌مه به زانینى ئه‌وه‌ى ئیسرائیل ده‌ستى به نه‌وتى وڵاتانى كه‌نداو ناگات”.
ئاندۆنى ئاماژه به پێگه‌ى هه‌واڵگرى ئیسرائیل له هه‌رێمیش ده‌كات و باس له‌وه‌شده‌كات، “ئیسرائیل پێیوایه هه‌بوونى كوردستان ده‌توانێت جێگه پێى هه‌واڵگر و سه‌ربازى ئه‌و له عێراق و سوریا و ئێران به‌هێز ده‌كات”.
قسه‌كانى ئه‌و شیكه‌ره‌وه سیاسییه له‌كاتێكدایه كه به‌یانى ئه‌مڕۆ سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەندراوێکدا، بەرپرسیارێتی هێرشەکەی شەوی رابردووی هەولێری خستە ئەستۆی خۆی و رایگه‌یاند: شەوی رابردوو ناوەندی رێکخستنی پیلانگێڕی و ئاژاوەنانەوەی زایۆنییەکان کرانە ئامانجی مووشەکە بەهێزەکانمان، توانیومانە چەند بنکەیەکیان بە وردی بکەینە ئامانج”.
له به‌شێكى تر‌ى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا سوپاى پاسداران ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “لێرەوە دووبارە زایۆنییەکان لە پیلانی هەر شەڕو ناکۆکییەک ئاگادار دەکەینەوە، گەر پابەندیش نەبن ئەوە وەڵامی تووندترمان دەبێت بۆیان، هەر لێرەشەوە بە گەلی ئێران دەڵێن، کە هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر ئەمنیەتی وڵاتمان هێڵی سوورە، رێگە بە کەسیش نادەین هەڕەشە یاخود هێرش لە هیچ هێزێکمان بکات لە هەر ناوچەیەک بێت”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









