چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى: له‌گه‌ڵ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى تاوتوێى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراقمان كرد

كۆبوونه‌وه‌ى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى | فۆتۆ: ARABIA
SNN
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14ى ئازار، وه‌فدێكى باڵاى یه‌كێتيى نیشتمانيى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى كۆبووه به مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى دۆخى سياسى عێراق.
وه‌فده باڵاكه‌ى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى كه پێكهاتبوون له، نورى مالیكى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا، قه‌یس خه‌زعه‌لى، ئه‌میندارى گشتى عه‌سائیب ئه‌هل حه‌ق، به‌شێك له سه‌ركرده‌كانى هاوپه‌یمانى فه‌تح و حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نه‌سر كۆبوونه‌وه.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر هاوپه‌یمانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، “سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى پێشوازییان له وه‌فدى یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان كرد به سه‌رۆكایه‌تى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى ، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێى دۆخى سیاسى عێراق و به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌ى سیاسى عێراق كرا، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى تیشكخرایه سه‌ر دواین هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق”.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌مووان جه‌ختیانكرده‌وه له‌سه‌ر گه‌یشتن به رێككه‌وتن به مه‌به‌ستى كۆتایی هێنان به‌و قه‌یرانانه‌ى كه ئێستا له عێراق هه‌ن و پێكهێنانى حكومه‌تێكى خزمه‌تگوزرا كه بتوانێت خواستنى هاووڵاتییانى عێراق پڕبكاته‌وه”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









