
SNN
ئەنجومەنی هاوڵاتیانی باکووری کوردستان لە هەرێمی کوردستان، داوای ئازادکردنی ئەندامێکیان دەکەن کە چەند رۆژێکە لەلایەن هێزەکانی پارتییەوە لە هەولێر دەستگیرکراوە.
فەوزیە حەمید، ئەندامی ئەنجومەنی باکووریەکان لە هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردووە: موسا چفتچی چەندین ساڵە، لە ناو پارتە سیاسیەکاندا خەبات دەکات، بە هۆی خەبات و تێکۆشانەکانیەوە، چەندین ساڵ لە کونجی زیندان ماوەتەوە، لە ساڵی 2016 بە هۆی ئەندامبوونی لە هەدەپە ، دەوڵەتی تورکیا دۆسیەی لە سەر کردەوە بۆ ئەوەی سزای بدات، بەڵام ئەو ڕێگای باشوری کوردستانی گرتەبەر.
ئاماژەی بەوەشکرد، موسا چفتچی ماوەی شەش ساڵە لە هەرێمی کوردستان ژیان بەسەر دەبات، لە 10ی ئادار، بۆ پێشوازی لە خانەوادەکەی ڕۆشتووە بۆ هەولێر، لە لایەن ئاسایشی هەولێرەوە بێ سەروشوێن کراوە، ماوەی پێنج ڕۆژە ئاسایشی گشتی هەولێر بێ هۆکار، دەستگیریان کردووە.
ڕوونیکردەوە ئەنجامی سیاسەتی پارتی لە بەرامبەر خەڵکی باکووری کوردستان ئەوەیە یان ڕادەستی دوژمنیان دەکاتەوە، یان زیندانیان دەکات، یان لە ماڵ و ژیانی خۆیان دەربەدەریان دەکات.
باسی لەوەشکردووە: موسا چفتچی لە بەرامبەر سیاسەتی باشوری کوردستان هیچ هەڵە و بێ ڕێزیەکی ئەنجام نەداوە، لە دژی دەوڵەتی تورکیا تێکۆشانی کردووە، ئێمە دەزانین دەوڵەتی تورکیا دوژمنی گەلی کوردە، بەڵام تێناگەن کە پارتی بەو جۆرە مامەڵە دەکات.
جەختیشی کردوەتەوە:” تا هاورێکەمان ئازاد نەکرێت، ئێمە چالاکیەکانمان بەردەوامی پێ دەدەین، ڕووی پارتی بۆ هەموو لایەک ئاشکرا دەکەین”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









