
SNN-عەلی حەمە سەعید
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەبەردەم بانكی تانجەرۆ لەسلێمانی بەهۆی دروستبوونی پاڵەپەستۆو قەرەباڵغی دوو خانەنشین گیانیان لەدەستدا و هاوكات لە هەولێرو شارەكانی دیكەش قەرەباڵغی بەردەم بانكەكانیش بەردەوامی هەیە و خانەنشینان بە ئەستەم دەتوانن مووچەكانیان وەربگرن.
سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاكەوتنی خێرا لە سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ لە كاتی وەرگرتنی مووچەكانیان دوو خانەنشین گیانیان لەدەستدا ئەوەش بەهۆی ئەوەی لەكاتی چوونە ژوورەوەی خانەنشینان بۆ ناو بانكەكە ئەو دوو خانەنشینە پاڵەپۆستیەكی زۆریان لەسەر دروستبووە و بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە و تەرمەكانیان بۆ پزیشكی دادی سلێمانی گوازراونەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN ئەو دوو خانەنشینە لەبەردەم بانكی تانجەرۆ گیانیان لەدەستداوە و هاوكات بەهۆی نەبوونی پارە لە بەشێك لە بانكەكان خۆپیشاندان و گردبوونەوەی نارەزیەتی دروستبووە.
SNNئەوەشی زانیوە كە بەهەمان شێوە لەبەردەم بانكەكانی شاری هەولێرو ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین و پارێزگای هەڵەبجەش قەرەباڵغی و پاڵەپەستۆیەكی زۆر دروستبووە و خانەنشینان بە ئەستەم دەتوانن مووچەكانیان وەربگرن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









