
نورى مالیكى، هادى عامرى و قه‌یس خه‌ز عه‌لى، سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى | فۆتۆ: Shafaqnews
SNN
سه‌ركرده‌یه‌كى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیارى خۆمان له‌باره‌ى ده‌نگدان به سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكوه‌زیران داوه، ده‌شڵێت: “له چه‌ند كاتژمێرى داهاتوودا بڕیار له‌باره‌ى به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ى 26ى مانگى په‌رله‌مان یان بایكۆتكردنى ده‌ده‌ین”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21ى ئازار، عه‌لى فه‌تلاوى، سه‌ركرده له چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند، “بڕیار و بۆچوونى ئێمه له‌باره‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى كه ده‌نگى پێده‌ده‌ین بۆ پۆستى سه‌رۆكۆكمار و سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق روونه و ئێمه بڕیارى خۆمانمان داوه”.
له‌باره‌ى گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ ره‌وتى سه‌در ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، “باس له‌وه ده‌كرێت ئێمه قسه‌مان له‌گه‌ڵ ره‌وتى سه‌در كردبێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌یه‌كه‌وه ده‌نگ به كاندیدى ئه‌وان بده‌ن به‌ته‌واوه‌تى نادروسته و دووره له راستییه‌وه، بابه‌تێكى له‌م شێوه‌یه هه‌رگیز روونادات”.
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، “ئێمه بۆچوون و بڕیاره‌كانمان یه‌كگرتووه و له‌سه‌ر بۆچوونى خۆمان له‌باره‌ى ئه‌م پرسه كه پێشتر رامانگه‌یاندووه سوورین”.
به وته‌ى عه‌لى فه‌تلاوى، “تاوه‌كو ئه‌م ساته بڕیارمان نه‌داوه كه له كۆبوونه‌وه‌ى ده‌نگدان به سه‌رۆككۆمارى عێراق له رۆژى 26ى ئازار ئاماده‌بین یان بایكۆتى بكه‌ین، چونكه ئه‌م بابه‌ته له‌سه‌ر ئه‌و گفتوگۆیانه وه‌ستاوه‌ته‌وه كه له چه‌ند كاتژمێرى داهاتوودا به‌ڕێوه‌ده‌چن له‌و باره‌یه‌وه”.
قسه‌كانى ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌نێوان سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى و ره‌وتى سه‌در به‌ڕێوه‌بچێت.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
22كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یه‌كه‌م 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









