كارگێڕێكی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی گرفتی بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی شاری چارەسەركردووە

نەخۆشخانەی شار
SNN-عەلی حەمە سەعید
لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات دوای ئەوەی لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە بودجەی پێویست بۆ دەرمان و سوتەمەنی ئۆتۆمبێلەكانی فریاكەوتن دابیننەكراو گرفتیان بۆ دروستبوو، بەڵام بۆماوەی مانگێك لەسەر ئەركی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئەو گرفتە چارەسەر كراوە.
سامان شێخ لەتیف، لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو گرفتەی كە بۆ ئۆتۆمبێلەكانی فریاكەونی سلێمانی دروستبوو لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی نەبوونی سوتەمەنی بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە نەدەتواندرا وەك پێویست كارەكانیان ڕابپەڕێنن ئەوەش بەهۆی ئەوەی لەلایەن وەزارەتی تەندروستیەوە بودجەی پێویست تەرخاننەدەكرا.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆچارەسەركردنی ئەو گرفتە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بڕی 180 ملیۆن دینار بۆبەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی دابین كرد بەجۆرێك كە
بڕی 100 میلۆن دینار بۆ نەخۆشخانەی شاربەمەبەستی كڕینی دەرمان و پێداویستی پزیشكی خەرجبكرێت و هاوكات بڕی 80 ملێون دیناریش بۆ كڕین و دابینكردنی سوتەمەنی بۆ ئۆتۆمبێلەكانی فریاكەوتنی نەخۆشخانەكان دابیندەكرێت.
لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا بۆماوەی یەك مانگ گرفتی نەبوونی سوتەمەنی بۆ ئۆتۆمبێلەكانی فریاكەوتنی سلێمانی چارەسەركراوە و ئەو هەنگاوەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی خزمەتكیكی زۆر بەكەرتی تەندرستی دەكات لە سنورەكەدا.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









