“یەك بازنەیی لە هەڵبژاردنەكاندا بۆ پەردەپۆشكردنی دیموكراسی و ئەنجامدانی ساختەكارییە”

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی فراكسیۆنی یەكێتیی نشتیمانیی كوردستان و چەند فراكسیۆنێكی دیكەی ناوپەرلەمانی كوردستان داوای جێبەجێكردنی سيستمی فرەبازنەیی دەكەن بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان، بەڵام پارتی دیموكراتی كوردستان لەدژی فرەبازنەییە لە هەڵبژاردنەكاندا، شارەزایەكی بواری هەڵبژادنیش ڕوونیدەكاتەوە كە فرەبازنەیی لەبەرژەوەندی هاووڵاتیاندایە و یەك بازنەیش بۆ پەردەپۆشكردنی دیموكراسی وئەنجامدانی ساختەكارییە.
سەعید كاكەیی، شارەزا لەكاروباری هەڵبژاردن بە SNNی ڕاگەیاند: لە سیستەمی فرەبازنەیدا دەرفەتێكی زیاتر بە هاووڵاتیان دەدرێت كە ئەو كەسانە بكەن بە نوێنەری خۆیان کە خەڵكی سنوورەكەی خۆیانن و زیاتر دەیانناسن، بەڵام لە سیستەمی یەك بازنەییدا حزب باڵا دەستە كێ دەكاتە نوێنەر بۆنمونە دەتوانێت كەسێك دەكاتە نوێنەر لە سلێمانی كە پێدەچێت خەڵكی هەولێر بێت ئەوكاتە دەنگدەر ناچار دەبێت دەنگ بەوكەس بدات بەڵام لە فرە بازنەیدا ئەمە ڕوونادات.
ئاماژەی بەوەشكرد: سیستمی یەك بازنەیی تەنها لەبەرژەوەندی حزبە دەستەڵاتدارەكانە كە هێزو پارەیان بەدەستەوەیە و لەبەرژەوەندی هاووڵاتیاندا نییە، بۆیە كاتێك حزبێك بانگەشەی دیموكراسی دەكات دەبێت هەوڵ بۆ فرەبازنەیی بدات لە هەڵبژاردنەكانیشدا، چونكە لە فرە بازنەیدا كاندیەكان نزیكتر دەبن لەهاووڵاتیان و دەزانن ئەو كەسە تاچەند دڵسۆزە بۆ خەڵكی سنوورەكەی خۆی، بۆیە بە گشتی یەك بازنەیی لەهەڵبژاردنەكاندا بۆ پەردەپۆشكردنی دیموكراسی و بەردەوامیدانە بە ئەنجامدانی ساختەكاری لەهەڵبژاردنەكان.
ئەو شارەزایەی بواری هەڵبژاردن ئەوەشی خستەڕوو: ئەو بیانووانەی دەهێندرێنەوە گوایە یەك بازنەیی مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێمی كوردستان دروستدەكات جگە لەوەی خۆ دزینەوەیە لە دیموكراسی و دزینی دەنگی دەنگدەران و دەستخستنە ناو ئەنجامی هەڵبژاردنەكان بە دڵی حزبەكان هیچی دیكەی لێناخوێندرێتەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









