سەدر و بارزانی “بۆ رازیکردنی دڵی یەکتری کۆتایی بە عێراقی هاوبەش دەهێنن”

موقتەدا سەدر و بارزانی
SNN
بوونی سۆزی حزبی و بەرژەوەندی تایبەتی لەلایەن موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە عێراق و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، وایکرد کە پۆستی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران یەکلای بکەنەوە و هەریەکەیان ئەو پۆستە بداتە دوو ئەڵقە لە گوێی خۆی و بە واتایەکی تر پێدانی پۆستی سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆماری عێراق بە دوو کەس کە هیچ ناسراونین و هیچ باکگراوندێکی سیاسی و فکری و رۆشنبیری و خەباتیان نییە.
بارزانی لەلای خۆیەوە رێبەر ئەحمەد کە یەکێکە لە بەردەستەکانی خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کاندید کردووە، بەهەمانشێوە موقتەدا سەدریش “جەعفەر سەدر” کاندید دەکات بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراقی کە ئامۆزای خۆیەتی بەمەش عێراق لە عێراقی هاوبەشی تەواوی پێکهاتەکانەوە دەبێتە عێراقی رازیکردنی دڵی یەکتری لەلایەن بارزانی و سەدرەوە.
چاودێرانی سیاسی عێراق ئاماژە بەوە دەکەن، هیچ کام لە کاندیدانی سەدر و بارزانی، کەسایەتی سیاسی و دیپلۆماتی کاریگەری نییە و بەڵکو ناسراویش نین، کە ئەمە عێراق بەرەو ئەنجامێک و دۆخێکی سیاسی خراپ دەبات لە بڕیاردان و کاریگەری عێراق بەرامبەر وڵاتان، جیاواز لە سیاسییەکانی دیکەی عێراق کە لە ساڵی 2003وە تا ئێستا ڕۆڵیان کەم تا زۆر هەبووە، لەگەڵ ئەوەشدا کەسێکی وەک رێبەر ئەحمەد کە کەسێکی ئەمنی و بەردەستی ماڵی بارزانییە چ رەنگدانەوەیەکی خراپی لەسەر داهاتووی عێراق و پێوەندییە نێودەوڵەتییەکانی دەبێت.
چاودێرانی سیاسی عێراق، ئەوەش رووندەکەنەوە کە گەر هاتوو ئەم دوو کەسە ببنە سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق مەتسرییەکی گەورە لەسەر داهاتووی عێراق دروستدەبێت، ئەمە سەرەڕای ئەوەی دووبارە نێو ماڵی شیعە کەرت دەبێت و مەسعود بارزانیش بۆ بەرژوەندی تایبەتی حزبەکەی و قسەی خۆی پشتی لە تەواوی کورد و یەکڕزیی گەلی کورد کرد لە بەغدا، بۆیە گەر حکومەتیش بەمجۆرە دروستبکرێت ناتوانێت خاوەن بڕیاری یەکلا کەرەوە و کۆتایی بێت چونکە لە بەرامبەردا بەشێکی زۆری شیعە لەگەڵ ئەم دوو کاندیدەدا نین و بەهەمان شێوە کوردیش بۆیە تەواوی بڕیارەکان لە عێراقدا بە سیستی و لاوازی دەدرێت و ئەمە جگە لە جوڵە و خۆپیشاندانی بەردەوامی شەقامیش.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
20كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









